»  کوردستان
راكان جبوری كار بۆ نیشته‌جێكردنی خێزانی داعشه‌كانی تكریت له‌كه‌ركوك ده‌كات
هه‌واڵ

پارێزگای تكریت ئاماده‌ نیه‌ خێزانی داعشه‌ تكریتییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ جێبكاته‌وه‌و پارێزگاری كه‌ركوكیش كار بۆ نیشتجێبوونیان ده‌كات له‌ كه‌ركوك.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای تكریته‌وه‌ به‌ هه‌واڵی راگه‌یاند “پارێزگاكه‌ ئاماده‌ نییه‌ خێزانی داعشه‌ تكریتییه‌كان له‌ پارێزگا جێبكاته‌وه‌و به‌ نیازی ده‌ركردنیانه‌و له‌ به‌رانبه‌ردا راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك كار بۆ نیشته‌جێبوونیان ده‌كات له‌ كه‌ركوك”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی داعش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی تكریتن و ئێستا نیشته‌جێی ئۆدوگای شه‌هامه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان تكریت و قه‌زای بێجیه‌وه‌و سه‌دان خێزانی كه‌سوكاری داعش له‌خۆده‌گرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵیش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راكان جبوری ره‌زامه‌ندی به‌غدای وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ شاری كه‌ركوك نێشته‌جێ بكرێن

‌ 681 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:33:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved