»  کوردستان
یه‌كێتییه‌كانی كه‌ركوك داوای كشانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان له‌دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن
هه‌واڵ

 

به‌پێی زانیاریه‌كانی (هه‌واڵ)، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كادیرانی باڵای یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك داوا له‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.

هاوكات هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی (هه‌واڵ)، كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتییه‌وه‌ به‌ده‌ستی گه‌یشتووه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كادرانی یه‌كێتی كه‌ پشتگیری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوكیان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رانبه‌ر پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و دژایه‌تیانه‌ی پارتی كه‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌یكات كه‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان داودی كادری باڵای یه‌كێتی، وتی: داوامانكردووه‌و پشتگیریش ده‌كرێت كه‌ تا پارتی هاوكار نه‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ و واز له‌و دژایه‌تیانه‌ی سه‌ر شاره‌كه‌ نه‌هێنێت، یه‌كێتی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی نه‌كات و بایكۆتی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ بكات.

داودی ئه‌وه‌شی وت:” یه‌كێتییه‌كانی كه‌ركوك داواده‌كه‌ن ئه‌و مه‌رجه‌ بكه‌نه‌ به‌رده‌م پارتی تاوه‌كو په‌له‌ بكات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی”.

‌ 820 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:46:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved