نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
 خاشاك زۆربەی گەڕەكەكانی كەركوك داگیر دەكات
ئا/هەواڵ


كەڵەكەبوونی بڕێكی زۆری خاشاك و پاشماوە لە زۆربەی گەڕەكەكان هاوڵاتیان نیگەران دەكات و پێیانوایە كەمتەرخەمی هەیە لەو ئاستە، بە جۆرێك خاشاك لە هەندێ شوێنی شار كەڵەكەبووە كە نزیكە لە قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانەی گەڕەكەكان و ماڵ و شوێنی كارەكان كە ئەمەش مایەی نیگەرانییە، لە بەرانبەردا پاك نەكردنەوەی شار، شارەوانی كەركوك بۆ كێشەی نەبوونی بودجە و كەمی كارمەند دەیگەڕێننەوە و هاوڵاتیانیش لە ئاست ئەو پرسە بە كەمتەرخەم دەبینرێن.
دلێر كەریم هاوڵاتیەكی دانیشتوی كەركوكە و دەڵێت: "زۆربوونی خاشاك هەراسانی كردوین و لە زۆر شوێندا كەڵەكەبوون كە ناكرێت بەو شێوەیە بمێنێتەوە و تیمەكانی شارەوانی زۆر بەكەمی دەبینین و هۆكارەكەی هەرچیەك بێت ئەركی ئیدارەی شار و حكومەتە چارەسەرێك بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە، چونكە خاشاك پڕ مەترسیەو راستەوخۆ كار لە تەندروستیمان دەكات".
ئەو هاوڵاتییە روونیكردەوە: "لەگەڵ ئەوەی تیمەكانی شارەوانی زۆر كەم دەبینرێن ئەوا خەڵكیش هاوكار نین، چونكە ئێمە گەر خاشاك زۆر مایەوە دەیبەینە شوێنێكی تر و لە نزیك حاویەی سەرەكی و گەورەكان فڕێی دەدەین، بەڵام دیسانەوە لەوێش كەڵەكە دەبێت و لە هەندێ گەڕەكی وەكو پەنجاعەلی و شۆریجە و راپەڕین و چەندی تر لە نزیك قوتابخانە و ماڵەكان كەڵەكە بوون و چارەسەر نەكراوە".
هەروەها باسی لەوەشكرد: "پێمانخۆشە شارەكەمان دوور بێت لە خاشاك و پاشماوە، چونكە هەموو كەس خەمی شاری خۆیەتی و حكومەت و هاوڵاتی لێی بەرپرسن، فڕێدانی شتومەكی پاشماوە سیمای شار و كلتور و رەفتاری خەڵكەكەی لای سەردانیكەرانی شار و گەشتیاران ناشرین دەكات و هەربۆیە چارەسەری دەستبەجێی دەوێت".
سەردار عەلی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك لە سەر ئەو پرسە بۆ هەواڵ وتی: " شارەوانی ئێستا خۆی هەڵدەستێ بە پاكردنەوەی شار، ئەو پارەیەی جاران ئەهات بۆ شارەوانی بەمەبەستی پاكردنەوەی شار ئێستا چواریەكی ئەو پارەیەیە و كەمتریش لەبەرئەوەش تواناكان تا ئاستێك سست بوون".
هەروەها وتی: "بەردەوامین و شارەكە پاكدەكەینەوە، بەڵام هەندێ جێگە هەیە لەو ئاستەدا نییە بۆ نمونە هەر گەڕەك و جێگەیەك پێشتر حاویەی لێبوو پاكردنەوەی ئاسانە و چاكتر هەڵدەگیرێتەوە لەو ناوچانەی حاویەی نییەو ئێمەش ئێستا پارەمان نییە حاویە بكڕین".
بەڕێوبەری شارەوانی ئەوەشیخستەڕوو: "هاوڵاتیان هاوكارنین لەگەڵ شارەوانی و زبڵ و خاشاك و پاشماوە بەشێوەی هەرەمەكی فڕێ دەدەن و ئەیخەنە سەرشەقام و شوێنی گشتی و لە جێی تایبەت و دیاری كراو فڕێی نادەن، بەمەش كاری ئێمە قورستر دەبێت و دەبینی لەهەندێ جێگە حاویەكەش دانراوە كەچی خەڵكی چواردەوریان تەنیوە بەخاشاك و خەڵك هاوخەم و لێپرسراو نین لەو ئاستە كە ئەركێكی شارستانییەو لەسەر شانی هەموانە خەمی شارەكەی بێت".
شكۆفە ساڵەیی ژینگەپارێز بۆ هەواڵ لەسەر كەڵەكەبوونی خاشاك و زیانە ژینگەیی و مرۆییەكانی وتی: "هۆكار زۆرن لەوانە كارانەبوونی ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگا و نەبوونی توانای بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەیوەندیدار بەو بابەتەو نەبوونی بودجە وای كردووە كە خاشاكێكی زۆر لە شار كەڵەكەبێت و جگە لە دۆخی ئابووریش دۆخی سیاسی كاریگەری زۆری هەیە كە ئەو پرسە بەلاوە نراوە".
ئەو ژینگەپارێزە ئەوەشیخستەڕوو: "لەگەڵ خراپی دۆخەكاندا حكومەتیش لەئاست ئەو پرسە خۆی كەم تەرخەمەو گرنگی بەو بوارە نادات و هەروەها هاوڵاتیش بەرامبەر ئەو پرسە گوێنادەن بەهۆی نەبوونی هۆشیاری و هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و خەمی تەندروستی و ژینگەیی و شارستانییەوە".
هەروەها وتی: "ئەوەندەی رێكخراوەكان گرنگی بەپرسی ژن و منداڵ و كەیسی مرۆیی دەدەن و توندوتیژییەكان باسدەكەن خۆ ئەم پرسەش توندوتیژییە بەرامبەر هەموو مرۆڤەكان و هاوڵاتیان دەبێت تەواو هۆشیار بكەنەوە كە لە چی دۆخێكی ژینگەیی خراپدا دەژین و حكومەت ئەركەكانی لەئاست ئەو پرسە چڕكاتەوە چونكە شار پڕبووە لە خاشاك".
شكۆفە ساڵەیی ئاماژەی بەوەشدا: "راستە كەسانێك هەن خەمی ژینگە و تەندروستیانە بەڵام هاوكارییەكان وەكو پێویست نین و پاكردنەوەكان بۆ چالاكین و بەردەوام نین بەهۆی نەبوونی بودجەی باش و ئالیات و كارمەندو كەرەستەوە، هەربۆیە ئەم پرسە دەبێت پەلەی لێبكرێت و چارە بكرێت".

‌ 467 جار بینراوه‌
1/27/2019 1:09:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved