نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
ئاڤێستا شێخ محەمەد: وەبەرهێنەران داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشتیارییان لە قەرەهەنجیر نەكردووە
ئا/ سەنگەر كاكۆ


ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە ئیشوكارەكانی ناحەیەكە دەكات و هاوكات راشیدەگەیەنێت:" جوتیارانی سنورەكەیان كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانیان هەیەو بەو هۆیەوە زەرەرمەندی مادی و مەعنەوی بوون". 

* كێشەو گرفتەكانی ناحیەی قەرەهەنجیر  لە ئێستادا چین؟
- كێشەی پەرەپێدانی هەرێمەكان و بودجە لە ئێستادا هەموو عێراقی گرتۆتەوە نەك تەنها ئێمە، لە هەمانكاتدا بە هۆی دڵسۆزی ناحیەو ئەنجومەنی ناحیەو تەواوی فەرمانگەكان و بە جوهدی تایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە ساڵانی پێش دروستبوونی قەیرانی دارایی زۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانمان لە ناو ناحیەكەو گوندەكان جێبەجێكردبوو، بۆیە ئەم قەیرانی داراییەمان زۆر پێوە دیار نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە جوانكاری و چاككردنی رێگەی ناو ناحیەكە هەیە، لێرەوەشەوە داواكارم رێگەی سەرەكی (كەركوك- چەمچەماڵ) چاك بكرێتەوە كە رۆژانە كارەساتی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە، كە ئەویش پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی كەركوكەوە هەیە.
* هۆكاری چییە كا تائێستا جگە لە كارەبای نیشتیمانی كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە قەرەهەنجیر نییە؟
- بەڵێ راستە تائێستا موەلیدەی ئەهلی لە قەرەهەنجیر نییە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كارەبای نیشتیمانیمان باشبووەو رۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێكی كەم بڕاوە، بەڵام بەداخەوە ماوەیەكە تا رادەیەك كارەبای نیشتیمانیمان خراپ بووە، بۆ ئەوەش داواكارین بە زووترین كات چارەسەر بكرێت، هەروەها لێرەوەشەوە پێویستە سوپاسی كاك یالچین بەڕێوەبەری كارەبای كەركوك بكەم كە زۆر هاوكارمان بووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری كارەبا بە شێوەیەكی باش بگاتە قەرەهەنجیر، ئەو كاتانەشی كە كارەبای نیشتیمانی دەبڕێت زۆر جار بەهۆی كێشەیەكەوەیە یاخود لۆدی زۆر دەكەوێتەسەر كارەبا، بەڕاستیش تا ئێستا كەسێك نەهاتووە داوای موەلیدەی ئەهلی بكات.
* تاچەند پەیوەندی و هەماهەنگیتان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم هەیە؟
- هەماهەنگییەكی باش لە نێوانمان هەیە، هەر ئیجرائێك هەبێت هەردوولا هاوكارمان، تائێستاش لەو رووەوە هیچ گرفتێكی ئەوتۆمان بۆ دروست نەبووە.
* چەند گوند لە سنوری ناحیەكەتان هەیەو گرفتی گوندەكان چین؟
- ناحیەی قەرهەنجیر (45) گوند لە خۆ دەگرێت، كێشەی كشتوكاڵییان هەیە، كە لەسەردەمی حكومەتی بەعسی رووخاو و لەچوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەبكردن و راگواستن، زەوی كشتوكاڵی جوتیارانی كورد بە عەرەبە هاوردەكان درابوو، ئێستاش لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەم كێشانە قوڵتر بوونەتەوە، هەندێك لە رەگەزپەرستەكان ئەوانەی كە كێشە لە نێوان نەتەوەكانی كەركوك دروست دەكەن، هەستاون بە هەڵدانەوەی ئەو مەلەفانەی كە (مجلس قیادە الپورە) كە بڕیاری لەسەردابوو بۆ ئەوەی عەرەبی هاوردە بێنە سەر زەوی وزاری جوتیارانی كورد، ئەمە بۆتە كێشەیەكی گەورە نەك تەنها بۆسنورەكەی ئێمە بەڵكو بۆ زۆرێك لە قەزاو ناحییەكانی كەركوك، هەروەها جگە لەوەی بوونەتە كێشە بۆ جوتیارانی كورد هاوكات بونەتە كێشە بۆ برا توركمانەكانیش، بۆیە ئێمە چەند هەوڵێكماندا و لە رێگای وەفدێكی باڵاوە بە سەرۆكایەتی مامۆستا كاكەڕەش سدیق سەردانی دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقمان كردو لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی پێشوودا دانیشتین و گفتوگۆمان لەسەر چارەسەری ئەو كێشە كرد،  چونكە كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان زەرەرو زیانێكی زۆری مادی و مەعنەوی بە جوتیارانی كورد گەیاندووە، بۆ نمونە بۆ پلانی ساڵانەی كشتوكاڵی جوتیاران(خگە)، هیچ شتێك بۆ جوتیارانی كورد ناكرێت لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا پشت بە تاپۆ دەبەسترێت، بەڵام ئێمە بە هەموو  شێوەیەك هەوڵی یاسایی دەدەین بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی جوتیارانی كورد كە بە هۆی بڕیارەكانی بەعسەوە زەرەر مەند بوونە، هەروەها لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقیش قسەمان كردووەو ئەویش لەسەر خەتە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ئەگەرنا من وەك خۆم ئامادەم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكەم لەسەر ئەوانەی بەرپرسن لە زیانگەیاندن بە جوتیارانی كوردو رێگربوونە لە چارەسەركردنی ئەو كێشەكە.
* چی كراوە بۆ ئەوەی قەرەهەنجیر زیاتر بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاری؟
- زۆر داوامان كردووە تا خەڵكی وەبەرهێن بێن و پرۆژەی وەبەرهێنانی گەشتوگوزاری لە سنورەكەمان جێبەجێ بكەن، بەڵام تائێستا كەس نەهاتووە، بۆیە لێرەوە داوا دەكەم هەر كەسێ بە شێوەیەكی یاسایی پرۆژەی گەشتیاری لە سنورەكە جێبەجێ بكات ئێمە پێشوازی لێدەكەین و هاوكاری مەعنەوی و ئیداری و یاسایی بۆ دەكەین، چونكە ناحیەی قەرەهەنجیر تاكە شوێنە لە پارێزگای كەركوكە لە رووی گەشتیارییەوە زۆرترین كەس رووی تێدەكات.
*دوا وتەت؟
- سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە كەركوكدا كاردەكەن و تۆوی برایەتی و پێكەوەژیان و خۆشگوزەرانی لە شارەكە دەچێنن، هەروەها پەكخستنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەگەر لەلایەن هەر لایەنێكی دیاریكراوەوە بێت تاوانێكی گەورەیە دژ بە دانیشتوانی شارەكەو بۆیە داواكارم بە هەرشێوەیەك بێت هەموان بێنەسەرمێزی گفتوگۆو پارێزگارێكی كورد بۆشارەكە دەستنیشان بكەین و لەو رێگایەوە خزمەتی زیاتر بە خەڵك بكەین.


‌ 794 جار بینراوه‌
1/27/2019 1:38:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved