»  شۆک
خواستی كچان و ژنان لەسەر نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری روو لە زیادبوون دەكات
ئا/هەواڵ

پزیشكێك : لە هەر (20) مێینەیەك، كەسێكیان نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامدەدات

ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری لای ژنان و كچان روو لە زیادبوون دەكات و بەپێی وتەی پزیشكێكیش؛ لە هەر (20) مێینە، یەكێكان نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجام دەدات.

ماوەی چەند ساڵێكە، كچان و ژنان بە مەبەستی جوانكردنی روخسار یاخود بەرگریكردن لە هێشتنەوەی روخساری ئێستایان، پەنا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانگاری دەبەن، بە جۆرێك ساڵانە ژمارەی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری روو لە هەڵكشان دەكات.
بەپێی وتەی پزیشكانی جوانكاری، لەئێستادا لە هەر (20) مێینە لە هەرێمی كوردستان، مێینەیەك پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانكاری دەبات، هاوكات پسپۆڕانی دەروونیش پێیانوایە؛ بەشێك لەو نەشتەرگەرییانە بۆ رازیكردنی كەسانی دەوروبەرە.
بەپێی بە دواداچونە رۆژنامەوانیەكان، بەشی زۆری نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری بۆ بچوككردنەوەی لوت و ئەنجامدانی بۆتۆكس بۆ لێو دەكرێن.
د. بەهرە قادر؛ پسپۆڕ لە نەشتەرگەری جوانكاری خانمان، باس لە زۆربوونی خواستی جوانكاری لای كچان و ژنان دەكات و پێیوایە؛ سەرەڕای زۆری ژمارەی ئەو ژنانەی جوانكاری دەكەن، پیاوانیش بەدەر نیین لێی و بەشێك لەوانیش نەشتەرگەری جوانكاری دەكەن.
د. بەهرە قادر؛ پسپۆڕ لە نەشتەرگەری جوانكاری خانمان، ئاماژەی پێیدا:”زۆربەی ئەوانەی جوانكاری ئەنجام دەدەن، خوێندكار یاخود مامۆستای زانكۆ یان بەگشتی هونەرمەندن و لە بواری هونەری و راگەیاندنەكان كاردەكەن”.
بە وتەی ئەو پسپۆڕە، هۆكاری زۆربوونی ئامرازەكانی راگەیاندن و بڵاوبونەوەی ریكلامەكانی جوانكاری بە پلەی یەكەم هۆكارن بۆ زیادبونی بەلێشاوی ئەنجامدانی جوانكاری لای كچان و ژنان، هاوكات ئەوەش دەڵێت:”لەهەر (20) مێینەیەك، كەسێكیان جوانكاری ئەنجام دەدات، بەردەوامیش رێژەكە رووی لە زیادبوونە”.
سەبارەت بە تەمەنی ئەو كچ و ژنانەشی پەنا بۆ جوانكاری دەبەن، د. بەهرە قادر؛ دەڵێت:”زۆربەی ئەو كچ و ژنانەی جوانكاری ئەنجام دەدەن یان بۆتۆكس بەكاردەهێنن، تەمەنیان لە نێوان (20 بۆ 35) ساڵاندایە”، روونیشیكردەوە:”ئەوانەی چرچ و لۆچی دەموچاو لادەبن، تەمەنیان لە سەرووی (45) ساڵانەوەیە، كە بەشێكی زۆریان هونەرمەندن و ئامانجیان دەرنەكەوتنی پیری تەمەنیانە”.
زیادبوونی خواست لای كچان و ژنان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری لە كاتێكدایە، چەند ساڵێكە قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەشێك لەو جوانكارییانەش پێویستیان بە دوبارەكردنەوەی ساڵانە هەیە.
جوانكارییەكانی بۆتۆكس و بەرزكردنەوەی روومەت پێویستیان بە دوبارەكردنەوەی ساڵانە هەیە، چونكە وەك پسپۆڕانی جوانكاری ئاماژەی پێی دەدەن:”ئەگەرنا جوانكارییەكانی بۆتۆكس و بەرزكردنەوەی روومەت دوای تێپەڕبوونی ساڵێك دوبارە نەكرێتەوە، دەبێتە هۆی زیاتر چرچ بوونی دەموچاو”.
سەمیرە عەبدوڵڵا؛ توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی پێیوایە؛ هۆكاری سەرەكی زۆربوونی جوانكاری بۆ تێركردنی حەز و پێویستییەكانی مرۆڤ و رازی نەبوون لە روخسار دەگەڕێتەوە.
سەمیرە عەبدوڵڵا؛ توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی، بۆ ئەم راپۆرتەی (هەواڵ)، وتی:”زۆرجار ناڕێكی لە روخسار بەدی دەكرێت، بۆ نمونە راستكردنەوەی لوت كارێكی ئاساییە، بەڵام هەندێكجار هەستكردن بەكەم و كورتی و ناشرینی كێشەی دەروونی لێدەكەوێتەوە”.
بە وتەی ئەو توێژەرە، زۆرجار كچان و ژنان بۆ راكێشانی سەرنجی بەرانبەر و زۆرجاریش وەك لاساییكردنەوە نەشتەرگەری جوانكاری دەكەن، كە ئەمە زیاتر لەناو خانماندا باوە و رووی لە زیادبون كردووە.

‌ 91 جار بینراوه‌
1/27/2019 2:35:54 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved