»  وەرزش
محەمەد عەبدولجەبار هۆڵێكی راهێنانی تایكواندۆ لە كەركوك دەكاتەوە
هەواڵ

محەمەد عەبدولجەبار یاریزانی هەڵبژاردەی تایكواندۆ عێراق، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی شورتەی عێراق نوێدەكاتەوەو لە داهاتووش هۆڵێكی راهێنان لە كەركوك دەكاتەوە.
محەمەد عەبدولجەبار لەو بارەیەوە بۆ (هەواڵ) وتی:" گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی شورتەی عێراق بۆ ماوەی ساڵێك نوێكردەوە بە ئامانجی نوێنەرایەتیكردنیان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ". هەروەها وتیشی : ویڕای ئەوەی لە ئێستادا كار دەكەم بۆ كردنەوەی هۆڵێكی مەشق و راهێنانی یاری تایكواندۆ لەكەركوك بۆ زیاتر بەهێز كردنی پێگەی یارییەكە ".
محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" لە ئێستادا هۆڵەكە ئامادەیە، بەڵام هەندێ كەموكوڕیمان لە پێداویستیەكان هەیە وەكو راخەر و لە هەوڵی ئەوەداین ئەو كەرەستانە دابین بكەین ".
محەمەد عەبدولجەبار باسی لەوەشكرد: " بە هۆی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵی خوێندن كردنەوەی هوڵەكەم دواخستووە، بەڵام لە پشوودا دەستی پێدەكەین و تا ئێستا ژمارەیەك زۆری ئارەزوومەند پەیوەندیان پێوەكردووەم بۆ ناو تۆماركردن ".




‌ 238 جار بینراوه‌
1/28/2019 11:25:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved