»  وەرزش
راهێنەری شێروانە: هەوڵدەدین ریزەكانی پێكهاتەكەمان بەهێزتر بكەین
هەواڵ


تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان، لە ئێستادا پلان بۆ قۆناغی دووەم دادەنێت.
سەبارەت بۆ ئامادەكارییەكان وەلید محەمەد راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە بۆ (هەواڵ) وتی : " دوای تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم و باشتر بوونی ئاستی تیپەكەمان، پلانمان هەیە سوود لە ماوەی وەستانی خولەكە وەرگرین ".
هەروەها وتیشی:" كەمپێكی مەشق و راهێنانی ناوخۆیی بۆ ماوەی زیاتر لە چوار رۆژ ئەنجام دەدەین بە ئامانجی بەهێزتركردنی رێزەكانی پێكهاتەكەمان".
ئەو راهێنەرە ئەوەشیخستەڕوو:" بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنی ریزەكانی پێكهاتەی تیپەكەیان لەگەڵ چەند یاریزانێك لەسەر هێڵن بەڵام تا كو ئێستا بە تەواوی یەكلا نەبوونەتەوە ".

‌ 219 جار بینراوه‌
1/28/2019 11:28:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved