»  عێراق
ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی له‌ عێراق به‌ڵێنی پله‌وپۆست به‌ سه‌ركرده‌كان ده‌دات
هه‌واڵ

عباس عه‌رداوی پسپۆری ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌ڵێنی به‌ هه‌ندێك ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌ داوه‌ تا پۆستی گه‌وره‌یان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانی له‌ عێراق جێبه‌جێبكات. وتیشی جۆره‌ سازشێك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا بوونی هه‌یه‌. 
عه‌رداوی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وتی:” جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو عێراق پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌و ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی له‌ناو میلله‌تانی عێراق”.
ناوبراو وتیشی:”فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی هاوكاری ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌فسه‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقیان به‌درۆ خسته‌وه‌و پاساوییان بۆ كشانه‌وه‌یان هێنایه‌وه‌له‌ سوریاوه‌ چونكه‌ ناوچه‌كانی رۆژاوای عێراق سه‌قامگیره‌و بۆته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان”.
روونیشكرده‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی وه‌ك پله‌وپۆستی گه‌وره‌ فه‌رمانده‌كانی عێراق له‌ رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌كانه‌وه‌ له‌ پایته‌خت سازش بۆ ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ به‌رانبه‌ردا پڕۆژه‌ی بازرگانی و خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌یان بۆ دابینده‌كه‌ن ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆشایی سیاسی و كارگێری له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری. 
عه‌رداوی له‌ درێژه‌دا وتیشی:” گه‌شتی هه‌ندێك له‌ په‌رپرسانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێره‌وی سیاسی پێویستی به‌ چاودێری هه‌واڵگرییه‌، چونكه‌ وێرای توانای سه‌ربازی و كارگێڕیان گومان له‌ دڵسۆزی هه‌ندێكیان ده‌كرێت، گومانیش ده‌كرێت هه‌ندێكیان به‌ به‌ڵێنی ئه‌مریكیه‌كان بۆ پێدانی پله‌و پۆست فریودرابن.

‌ 698 جار بینراوه‌
2/2/2019 8:53:38 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved