»  عێراق
لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نبار: لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ خێڵه‌كان لێدانی به‌رقه‌راربوونی ئارامییه‌
هه‌واڵ

لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجوومه‌نی  پارێزگای ئه‌نبار بێتووانایی رێكخراوی داعش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی  له‌ ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ خێڵه‌كان كه‌ پێشتر رووبه‌ڕووی رێكخراوی داعش ببونه‌وه‌ بابه‌تێكی ترسناكه‌ و كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌ .
ئیبراهیم فه‌هداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار  رایگه‌یاند: “له‌ ئێستا دا رێكخراوی داعش توواناكانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی  له‌ ساڵانی رابردوودا روویدابوو له‌ ده‌ستداوه‌ “.
روونیشیكرده‌وه‌:” چه‌كدارانی رێكخراوی تیروریستی داعش له‌ ناوچه‌ بیابانیه‌كان چڕ بۆته‌وه‌و كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كانی  له‌سه‌ر شێوازی  گروپ ئه‌نجامده‌دات و هێرشه‌كه‌ی  ئه‌نجام ده‌دات و دواتر ڕاسته‌وخۆی  ڕده‌كات بێئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری  له‌  ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ هه‌ر شوێنێكی پارێزگاكه‌ بكات “. 
فه‌هداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ك له‌و خێڵانه‌ی كه‌ پێشتر دژی داعش جه‌نگابوون بابه‌تێكی ترسناكه‌ و پێش واده‌ی خۆیه‌تی, چونكه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی  له‌ ناو بردنی گروپه‌ تیروریستیه‌كان  له‌ بیابانی پارێزگاكه‌ بكرێت و دواتر داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی  چه‌ك بكرێت”.
ئاشكراشیكرد:” لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ك هیچ له‌ هاوكێشه‌كان له‌ سه‌ر زه‌وی ناگۆڕێت ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش داعش ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌  بۆ شارو شارۆچكه‌و دیهاته‌كانی ئه‌نبار “. 
جی باسه‌ پارێزگای ئه‌نبارنیمچه‌  جێگیربوونێكی ئه‌منی به‌ خۆه‌وه‌ ده‌بینی له‌ دوای رزگاركردنی له‌ ده‌ستی داعش، به‌ڵام  له‌ رۆژانی پێشوودا  له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی شاره‌كه‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیروریستی ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش وای له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد  باری ئاماده‌باشی ڕابگه‌یه‌نن و رێگری له‌ هاووڵاتیان بكه‌ن  له‌ چوون بۆ ناوچه‌ بیابانه‌كان.

‌ 687 جار بینراوه‌
2/2/2019 9:12:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved