»  عێراق
ده‌وڵه‌تی یاسا : وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هێڵه‌ سووره‌كان ده‌به‌زێنێت
هه‌واڵ

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ به‌زاندنی هێڵه‌ سووره‌كان تاوانبار ده‌كات و داواش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات به‌ هه‌ڵویست وه‌رگرن له‌ دژی.
خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د، سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:” محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق  هێڵه‌ سووره‌كانی به‌زاند كاتێ دانپێنانی به‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل  راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش خۆی له‌  خۆیدا داناپێنانه‌ به‌ قه‌واره‌ی زایۆنی و یه‌كێك له‌ بنه‌ماجێگیره‌كانی  عێراق له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌زاند ویڕای داواكارییه‌كی به‌ به‌ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه‌ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌رچووه‌ به‌ هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و ئه‌خلاقی به‌مه‌ش یاسای خزمه‌تی شارستانی و یاسای بنبڕكردنی حیزبی به‌عسی له‌ ناوچوی پێشیل كردووه‌ “ 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ “ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌  هه‌ستاوه‌ به‌ لادانی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌ پۆسته‌كانیان  كه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆران له‌ وه‌زاره‌ت شایه‌تی لێهاتووییان بۆ كراوه‌ ویڕای راگرتنی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌ پێشلكردنێكی یاساییدا”.
 هه‌روه‌ها وتی:” حه‌كیم پێشنیاری پێشكه‌ش كردووه‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ بودجه‌ی ئه‌م ساڵ كه‌ بریتیه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی راژه‌ی  له‌ سه‌ركار لابراوه‌ سیاسییه‌كان و چه‌ند توێژێكی ترو پێشێلكردنی بنه‌ماكان بۆ ده‌ستنیشانكردنی باڵیۆزان به‌ پێی ستانده‌ركان كه‌ له‌ سه‌ر به‌عسیه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن و ڕاگرتنی لیستی باڵیۆزان كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان ته‌واو كردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌نێرده‌ دبلۆماسیه‌كان له‌ فه‌ڕه‌نساو به‌لژیكا و ڤاتیكان و چه‌ندشوێنێكی تر به‌مه‌به‌ش عورفه‌ دبلۆماسیه‌كانی به‌زاندووه‌ “
سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وله‌تی یاسا ئه‌م هه‌ڵویستانه‌ی به‌ نابه‌رپرسیارانه‌ وه‌سف كردو دووپاتی كرده‌وه‌ “ كه‌ ده‌ست تێوه‌رادانێكی به‌ په‌له‌ی پێویسته‌ “. 
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند بوو كه‌ عێراق بڕوای به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا . 
حه‌كیم له‌ دانشتینێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان وتی “ عێراق بڕوای به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ بۆ كۆتایهێنان قه‌یرانی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا. 

‌ 211 جار بینراوه‌
2/2/2019 9:18:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved