»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هه‌واڵ


له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

* رۆژی چوارشه‌ممه‌، 23/3/2019، به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كۆرۆلای مینرێژكراو بازگه‌ی ریاز ده‌كاته‌ ئامانج و پۆلیسێك به‌ناوی سالم عه‌بد جاسم ده‌كوژرێت و ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نیش ته‌واوی گرده‌گڕێت. 
 
*رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 24/1 /2019، به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:تیرۆرستانی داعش دزه‌ده‌كه‌نه‌ گوندی مه‌دینه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ماحوزو به‌ نارنجۆك ماڵی كاسبكارێك به‌ناوی (زییا حسین خه‌له‌ف) ده‌كه‌نه‌ ئامانج بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وه‌ێته‌وه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون. 
* به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی وحده‌ و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ، له‌ هاوڵاتی غسان علی ابراهیم ده‌دزرێت. 

*رۆژی هه‌ینی،25/1/2019،  به‌شی پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند: دوای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستان له‌ گوندی ده‌له‌س پۆلیسی فیدراڵی توانی رفێنراوێك به‌ ناوی ئه‌حمد عه‌بد جبوری كه‌ موختاری گوندی زه‌بباع بووه‌ له‌ ناحیه‌ی ره‌شاد، رزگاربكه‌ن و دوو تراكتۆری دزراویش ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان. 

* به‌شی پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند: له‌ نزیك گوندی ره‌شاد له‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی (كه‌ركوك ــ تكریت) بۆمبێكی چێنراو به‌ ده‌وریه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵ ده‌ته‌قێته‌وه‌، به‌بێ ئوه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و مادی ئه‌وتۆی لێبكه‌وێته‌وه‌.

* بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی رایگه‌یاند: چوار كه‌س به‌ چه‌قۆو چه‌كی سپی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتی (په‌خشان محێدین ره‌حیم) كه‌ پێشتر سكاڵای تۆماركردووه‌، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی چوار كه‌س بریندارده‌كه‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

* رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، 27/1/2019،  بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ رایگه‌یاند:كه‌سێكی بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن تاوانبار یه‌حیا موكرمه‌ داود سعید كه‌ پۆلیسه‌، چه‌ند گولله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌سگیركراوه‌. 
* بنكه‌ی پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند: له‌ لایه‌ن فه‌وجی له‌یلانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ روفاتی دووكه‌س نزیك گوندی یارمجه‌ی نێوان له‌یلان و تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.
* به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: مندالێك به‌ناوی زه‌ید ئوسامه‌ كه‌ نیشته‌جێ ناحیه‌ی ریازه‌، له‌ گوندی ئازه‌ربان به‌هۆی یاریكردنی به‌ نارنجۆكێكه‌وه‌ له‌ پاشماوه‌ی داعش پێیدا ده‌ته‌قێت و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات و ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك.  

* رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، 28/1/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه‌ تیرۆرستێك به‌ناوی محمد فازل جرجان  له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناسنامه‌ی كه‌ركوك به‌پێی ماده‌ی (4)ی تیرۆرستی ده‌ستگیر ده‌كرێت. 
* پۆلیسی شاره‌وانی كه‌ركوك رایگه‌یاند:له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌ نه‌ناسراووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دزیكردن هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵێك و له‌ ئاكامدا ژنێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ به‌ ناوی رهام عبدالله 1997 به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌، دزه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكه‌ی نادیار هه‌ڵدێت و لێكۆڵیینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 
*  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل فكترا، له‌به‌رده‌م ماڵی خاونه‌نه‌كه‌ی له‌ پریادی ده‌دزرێت كه‌ ناوی مسته‌فا نه‌جمه‌دین نورییه‌، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون. 
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ دوای پشكنین و گه‌ران دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی نوره‌دین ره‌شید جه‌لال و عه‌دنان ره‌شید حه‌مه‌ له‌ په‌نجا عه‌لی ده‌سگیرده‌كه‌ن و ئێستا له‌ هه‌مان بنكه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.

* رۆژی دووشه‌ممه‌، 29/1/2019، بنكه‌ی پۆلیسی دووبز رایگه‌یاند:بازگه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی له‌ نمره‌هه‌شت روبه‌روی هێرشێكی چه‌كداری داعش بووه‌وه‌ به‌هۆیه‌ه‌ پۆلیسێك به‌ناوی (صدام صبیح سلیمان) كوژراو ته‌رمه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری گواسترایه‌وه‌.  
* به‌شی پۆلیسی تازه‌ رایگه‌یاند: نزیكه‌ی (80 ــ 100) هاوڵاتی له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی كاره‌بای تازه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ مانیان گرت و داوای چاكتركردنی پێدانی كاره‌بایان له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد. 
*به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر ی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای هاتنی زانیاری مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاماده‌ دوو كه‌سیان به‌ناوه‌كانی (رائد صدام نایف، سفیان صدام نایف) ده‌ستگیركرد  كه‌ پێشتر نیشته‌جێی گونده‌ قازانی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ره‌شاد بوونه‌و ئیستا نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی مه‌مدوده‌ن له‌كه‌ركوك و به‌پێی ماده‌ی (3) تیرۆر داواكراون. 
*به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر ی كه‌ركوك رایگه‌یاند: مه‌فره‌كه‌یه‌ك له‌ به‌شی  هه‌واڵگری عه‌داله‌ تیرۆرستێك به‌ ناوی (فازڵ عواد دخیل) ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ داواكراوه‌و هه‌ڵاتووه‌ له‌ ناحیه‌ی زاب و له‌ گه‌ڕه‌كی دۆمیز نیشته‌جێبووه‌. چه‌نكه‌ راپرسی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی عبدالمهدی به‌ نهێنی سازداوه‌ به‌پێی ماده‌ی (240ق ع) له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.
* به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر ی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای هاتنی زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی تیرۆستان له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه‌، له‌گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق ژنێك به‌ناوی سه‌ناریا محمود محمد ده‌سگیر ده‌كرێت و دوای به‌دواداچوونی خێرا سێ كه‌س له‌ گوندی باجوان ده‌سگیرده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر بڕی پاره‌ی زۆریش ده‌گرن كه‌ زۆربه‌ی دراوه‌كه‌ دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌. 

* رۆژی سێشه‌ممه‌ 30/1/2019، به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆری كه‌ركوك رایگه‌یاند:  تیرۆرستێك به‌ناوی یاسر محمد شكور كه‌ پێشتر نیشته‌جێی تازه‌ بووه‌ و ئێستا نیشته‌جێی دۆمیزه‌و له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ده‌سگیركراو راده‌ستی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان كراوه‌. 
*  به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆری كه‌ركوك رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ به‌شی هه‌واڵگری العداله‌ تیرۆرستێكی به‌ناوی عناد غانم موتڵه‌گ ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ ده‌ستی یاسا له‌ شاری دیاله‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌و دواتر له‌ قه‌زای خورماتوو نیشته‌جێ بووه‌، به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر له‌ به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌. 
* به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: به‌شی بازگه‌كان و رێگاوبانی نێوان شاره‌كان له‌ بازگه‌ی تازه‌ ــ كه‌ركوك ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار بارهه‌ڵگری ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیدا گرتووه‌ كه‌ دووره‌ له‌ پرنسیپی ده‌رمانسازی جیهانی و بارهه‌ڵگره‌كان سه‌ر به‌ كۆمپانیاكانی ئه‌میر مه‌واسم و فه‌لاح بوونه‌. دواتر دوو گرووپی پشكنه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌گه‌ڵ فه‌وجێكی ئاماده‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.   
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تاوانه‌كای كه‌ركوك رایگه‌یاند: پۆلیسی ده‌زگا ژیاریه‌كانی كه‌ركوك تاوانبارێكی به‌ ناوی دانا ئه‌حمه‌د عه‌لی ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبیلێك و به‌پێی ماده‌ی (443ق ع) ده‌سگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامه‌.

‌ 596 جار بینراوه‌
2/2/2019 9:33:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved