»  کوردستان
پلانێكی حكومه‌تی زیان به‌ جوتیارانی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌واڵ

حكومه‌تی عێراق پلانی كشتوكاڵی بۆ ساڵی 2018 – 2019 به‌ رێژه‌ی 25 % كه‌مكردۆته‌وه‌، لێپرسراوێكی كشتوكاڵی كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕیاره‌ زیانی بۆ هاوڵاتیان و جوتیاران ئه‌بێت”. 
حافز عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵا، بریكاری سه‌رۆكی به‌شی زه‌وی له‌ فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”حكومه‌تی عێراق پلانی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران به‌ رێژه‌ی 25% كه‌مكردۆته‌وه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”كه‌مكردنه‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵیش ئه‌بێته‌ مایه‌ی زیانێكی زۆر بۆ جوتیاران و هاوڵاتیان”. 
به‌وته‌ی بریكاری سه‌رۆكی به‌شی زه‌وی له‌ فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك، حكومه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاویی كه‌می كردوه‌ بۆیه‌ ئه‌و بریاره‌ ده‌ركراوه‌، كاری كشتوكاڵیش ته‌واوی پشت به‌ ئاو ده‌به‌ستن بۆیه‌ له‌ و حاڵه‌ته‌دا زیانی زۆر به‌ر جوتیاران ئه‌كه‌وێت و به‌زیانی هاوڵاتیانیش ئه‌شكێته‌وه‌ چونكه‌ به‌روبومه‌كان گران ئه‌بن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”هاوڵاتیان له‌كاتی كرینی هه‌ر به‌رومێكی كشتوكاڵی به‌روارد به‌ ساڵانی رابردوو به‌گران ده‌ستیان ئه‌كه‌وێت”.
باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌و بڕیاره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌ ده‌ریانكردوه‌ بۆ پلانی ئه‌مساڵی كشتوكاڵی”.

‌ 624 جار بینراوه‌
2/2/2019 9:45:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved