»  کوردستان
ئه‌مساڵ ئاوی كه‌ركوك پاكناكرێته‌وه‌
هه‌واڵ

فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت له‌مساڵدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه‌ كه‌ كۆگاكانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك پاكبكه‌نه‌وه‌. 
جیهان ئیبراهیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”هۆكاری پێنه‌دانی ئاوی ماڵان به‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك كه‌ بریتیی بوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی  ره‌حیماواو  ته‌په‌و  ئه‌ڵماس و رێگای به‌غداو واستی و حوزه‌یران و خه‌زراو ساحه‌ ته‌یاران، ته‌نها هه‌ڵه‌ی كاره‌با بوو كه‌ بۆته‌ هۆی پێنه‌دانی ئاوی ماڵان”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”له‌مساڵدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆگاكانی ئاوی كه‌ركوك پاكبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌نجامده‌دراو ده‌بوه‌ هۆی پێنه‌دانی ئاوی ماڵان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك”. 
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكرد:”ره‌نگه‌ فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی كه‌ركوك به‌ كاری پاككردنه‌وه‌ی كۆگانی ئاو هه‌ڵبستن و به‌رنامه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یان له‌به‌رده‌ستدابێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ره‌زامه‌ندی ئه‌و كاره‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌”.
جیهان ئیبراهیم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێنه‌دانی ئاو به‌ ماڵان، پێش چه‌ند رۆژێك له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن”. 



 


‌ 662 جار بینراوه‌
2/2/2019 9:51:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved