»  کوردستان
چیتر سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵاتوه‌كه‌ی كه‌ركوك بۆی نییه‌ واژۆی نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان بكات
هه‌واڵ


جگه‌ له‌ پرسی ده‌وامنه‌كردنی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی بابه‌تی یاسایشی له‌سه‌ره‌ له‌ كه‌ركوك، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش رایده‌گه‌ینێت: له‌ دوای سالێك و سێ مانگ له‌ ده‌وامنه‌كردن دیاره‌ ئه‌و به‌نیاز نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌كه‌”. 
كاكه‌ ره‌ش سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)،  رایگه‌یاند:”به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رێبوار تاڵه‌بانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چیدیكه‌ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ ئیمزا له‌ سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ نه‌كات بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ چونكه‌ دۆسیه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ره‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”ئه‌و بابه‌تی یاسایی دیكه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ تا بابه‌تی دادگاكه‌ی یه‌كلا ئه‌بێته‌وه‌”. 
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رێبوار تاڵه‌بانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناتوانێت كاره‌كانی وه‌ك پێویست و به‌باشی به‌رێوه‌ببات و دۆسیه‌ی یاسایشی له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی رۆژی پێنجشه‌مم ده‌ركراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”له‌ بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بێ مووچه‌ نه‌بن مافی سه‌رفكردنی پاره‌ له‌لای جه‌ماڵ مه‌ولود ده‌بێت”. 
كاكه‌ره‌ش سدیق، باسی له‌وه‌شكرد:”له‌ دوای سالێك و سێ‌ مانگ له‌ دابراندنی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاره‌ نیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ بێته‌وه‌ سه‌ركاره‌كانی”، وتیشی:”وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ته‌نها كاری جه‌ماڵ مه‌ولود بۆ سه‌رفكردنی پاره‌یه‌”. 
هاوكات سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كاكه‌ڕه‌ش سدیق، رایگه‌یاند:”بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ شوێنی رێبوار تاڵه‌بانی بگرێته‌وه‌ پێویستی به‌ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان هه‌یه‌”.

‌ 187 جار بینراوه‌
2/2/2019 10:05:38 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved