»  کوردستان
وه‌زیره‌ پارتییه‌كه‌ی به‌غدا دوو به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ كه‌كوك لا ده‌دات
هه‌واڵ

به‌نگین رێكانی وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق دوو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی له‌ سنووری كه‌ركوك لاده‌دات و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت به‌و بریاره‌ رازی نابین چونكه‌ ئێمه‌ به‌ گژی ته‌عریبدا ده‌چینه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و كه‌ كورده‌و له‌ به‌غداوه‌ ته‌عریب ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی (هه‌واڵ) كه‌وتوه‌، به‌نگین رێكانی وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق، له‌ نوێترین بریاریدا داوای لادانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای داقوق ده‌كات، كه‌ هه‌ردووكیان له‌ پێكهاته‌ی كوردن و له‌پشكی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستانن. 
لای خۆشیه‌وه‌ ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، زانیاریه‌كانی پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:” ته‌نها هۆكاری بریاری لادانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای داقوق، له‌لایه‌ن به‌نگین رێكانی وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه‌ له‌سه‌ر پشكی پارتیه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریََِته‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كوردن و له‌ پشكی یه‌كێتین و هیچ هۆكارێكی دیكه‌ نییه‌”. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌روو:” ئه‌و دوو به‌ڕێوبه‌ره‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان نه‌كردوه‌ هیچ سیفه‌تێكی خراپیان نییه‌و هیچ بابه‌تێكیان له‌سه‌ر نییه‌ بۆیه‌ ئه‌و نوسراوی كردوه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كارێتی كه‌ بیكات”. 
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، راشیگه‌یاند”به‌و بریاره‌ی به‌نگین رازی نابین چونكه‌ ئێمه‌ به‌ گژی ته‌عریبدا ده‌چینه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و كه‌ كورده‌و له‌ به‌غداوه‌ ته‌عریب ده‌كات ئێمه‌ قبوڵی ناكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دێینه‌ وه‌ڵام”، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌رێوبه‌ره‌ لابدرێن ئه‌وه‌ عه‌ره‌ب و توركمانیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كورده‌و ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی كه‌ركوك بكات”. 
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی قورسه‌و ئێمه‌ش بێده‌نگ نابین و له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد دێینه‌ وه‌ڵام و رازی نابین”. 
وتیشی:”پارتی ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كه‌ركوك له‌ یه‌كێتی ده‌سه‌نێته‌وه‌و بۆخۆی ده‌یبات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێ ناكرێت، بۆیه‌ له‌رێگای ئه‌مجۆره‌ كارانه‌وه‌ ململانێی له‌گه‌ڵ كه‌ركوك ئه‌كات”، روونشیكرده‌وه‌:”ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی پارتی  ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنیت لایان گرنگ نیه‌ كورد له‌ كه‌ركوك چی بێت، به‌ڵكو لایان گرنگه‌ چۆن كورد سفر بكه‌نه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌”.

‌ 835 جار بینراوه‌
2/2/2019 10:06:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved