نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
سیاسه‌ته‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك ماڵی عه‌ره‌بیش په‌رته‌وازه‌ ده‌كات
هه‌واڵ


راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌ جیاكاری خێڵه‌كی تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش كه‌ له‌ هۆزی عوبێدی عه‌ره‌به‌ ده‌ڵێت”. پۆسته‌كان به‌ پێی پشكی خێڵه‌كی دابه‌شده‌كرێن و گه‌نده‌ڵكاران نزیكده‌كرێنه‌وه‌ له‌ ئیداره‌دانی شاره‌كه‌”. 
ره‌مله‌ حه‌مید ئه‌حمه‌د عوبێدی ئه‌ندازیارو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی یاداشتێكی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ئۆفیسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌رزكردۆته‌وه‌ كه‌ وینه‌یه‌كی ده‌ستی هه‌واڵ كه‌وتووه‌، تیایدا سێ پرسی وروژاندووه‌و ده‌ڵێت “  دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك له‌ شه‌قام باسی ده‌كرێت گوایه‌ به‌ ته‌وافق كراوه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت رێككه‌وتنی سیاسیه‌و ئێمه‌ی وه‌ك نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك په‌راوێز خستووه‌و پۆسته‌كان به‌پێی پشكی خێڵه‌كی دابه‌شده‌كرێن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دوولایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌به‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو “ په‌راوێزخستنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاو نه‌مانی چاودێری لیژنه‌كان بۆته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ رێگه‌ی وه‌ستایانی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ كه‌ جه‌سته‌ی شاره‌كه‌ هه‌ڵده‌كۆڵن”، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ “زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان كرد ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌ له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تدان به‌ گه‌نده‌ڵی و رۆڵیان له‌ به‌تاڵانبردنی سامانی شاره‌كه‌”. 
عوبێدی سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی مافه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت “ نزیككردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و پێدانی رۆڵ له‌م قۆناغه‌ له‌رێگه‌ی دابه‌شكردنی پله‌و پۆستی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌وه‌ واقعێكی دژواری له‌سه‌ر شاره‌كه‌ جێهێشتووه‌”.
ره‌مله‌ داواشده‌كات ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ كردوون “به‌دواداچون بكه‌ن و هه‌رچ باسوخواسێك كه‌ خۆیان ده‌ینێرن زۆر دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و  ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ته‌نها په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵی و شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤ به‌سه‌ر شكۆی شاره‌كه‌دا ده‌شكێته‌وه‌، بۆیه‌ داواكارم له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رۆڵی ته‌واوی خۆی ببینێت له‌ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ببڕنه‌وه‌”.
‌ 1066 جار بینراوه‌
2/2/2019 10:13:52 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved