نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ قازانجه‌
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌


ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆم دوورگرتووه‌  له‌قسه‌كردن له‌مه‌ڕ پرسه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیارێتی مێژوویی به‌رانبه‌ر به‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی ده‌ریایه‌ك خوێن و دونیایه‌ك نه‌هامه‌تی به‌ده‌ستهاتووه‌، مرۆڤ ناتوانێت تاسه‌ر بێده‌نگ بێت له‌و بێباكی و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی تووشی هه‌ریم بۆته‌وه‌، به‌هۆی ململانێی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و خۆخوازییه‌وه‌. 
به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ده‌سكه‌وتی زۆرمان له‌ده‌ستدا، له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌مان تا ئێستاش به‌ هۆش خۆی نه‌هێناوینه‌ته‌وه‌و ملهوڕییه‌ سیاسییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم دروستكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌رپرسه‌كان زۆر به‌ساردییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و چاویان ل به‌رپێی خۆیان زیاتر هه‌نگاوێك نابینێت و هه‌ر خه‌ریكی تۆمه‌تباركردن و شكاندنه‌وه‌ی یه‌كترو ئاسته‌نگ خستنه‌ پێش یه‌كترن.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ له‌دوای ریفراندۆم و لێكه‌وته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی و هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی عێراق و هه‌رێم واقعێكی تازه‌ هاتۆته‌ كایه‌وه‌، ئێستا كورد له‌ به‌غداو له‌ هه‌رێم و له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش به‌ قه‌یراندا گوزه‌ر ده‌كات و ناكۆكییه‌ نێوخۆییه‌كانی به‌ سوودی نه‌یاره‌كانی و زیانی خۆی كه‌وتۆته‌وه‌، نیوه‌ی كورد مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماره‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ناكات، كورد بۆته‌ ئاسته‌نگ له‌پێش كورد بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له‌كه‌ركوك و كۆتاییهێنان به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، كورد له‌نێو خۆیاندا ناتوانن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون، خه‌ریكی پیلانگێڕی دژی یه‌كترو پاشه‌قول له‌ یه‌كگرتنن. 
ئه‌م دۆخه‌ تاكه‌ی؟! .. درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه‌ ره‌نگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك یان گروپێك یان كه‌سانێكدا بێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانن، به‌پێی ئه‌م واقعه‌ تازه‌یه‌ سێ هێزی سه‌ره‌كی خوازیارن به‌شداربن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وانیش (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان) وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌ به‌غداو هه‌رێم و كه‌ركوك قه‌یرانمان هه‌یه‌و قه‌یرانه‌كانیش ئاسایی نین و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و ئاسایشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دروستكردووه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌پێویستی ده‌زانم له‌گفتوگۆكاندا هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ بڕۆنه‌ قۆناغی پێشكه‌وتووترو خۆیان به‌دووربگرن له‌كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ هه‌ر سێ لایه‌ن گفتوگۆی كراوه‌ بكه‌ن و له‌سه‌ر هه‌رسێ پاكێجه‌كه‌ پێكه‌وه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، واتا رێكه‌وتنی سێ قۆڵی له‌سه‌ر به‌غداو هه‌رێم و كه‌ركوك، پێویسته‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و خواست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و لایه‌نبازی و ده‌سته‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و شارچێتی و بنه‌ماڵه‌چێتیه‌وه‌، بۆیه‌ داواكارم هه‌رچی زووه‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان دیدیان كراوه‌و دڵیان فراوان بكه‌ن، له‌م جیاوازی و جیاكاری و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌و حیساب نه‌كردنیان بۆ ئه‌زموون و قه‌واره‌و خوێن و مێژوو و جوگرافیاو ماڵ و سامان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌ری زۆرداوه‌، كورد وته‌نی زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ قازانجه‌، با هه‌رێمیش به‌ده‌ردی كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خمورو خورماتوو نه‌چێت.
 
‌ 1041 جار بینراوه‌
2/2/2019 10:20:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved