نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ : له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناحیه‌كه‌مان جێبه‌جێنه‌كراوه‌
ئا/ داستان كاكۆ


عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، باس له‌ كاروباره‌كانی ناحیه‌كه‌ ده‌كات و هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت:” له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناحیه‌ی پردێ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.
* كێشه‌كانی ئێستا ناحیه‌ی پردێ و ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی پردێن چیه‌؟
- سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان تا ئێستا هاوڵاتیان هیچ كێشه‌ و گرفتێكی گونده‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ رێگه‌وبان و ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیه‌وه‌، نه‌گه‌یاندۆته‌ ده‌ستمان و هیچ سكاڵایه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئێمه‌ نه‌كردوه‌ تاوه‌كو هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان بده‌ین و رێگه‌ چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه‌، خه‌ڵكی هه‌موو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خه‌ریكی كارو كه‌سابه‌تی خۆیانن.
* ئه‌وپرۆژانه‌ی بۆ پردێ ئه‌نجام ده‌درێت  له‌ ئاستی پێویستن؟
- له‌ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوریانه‌ توشمان هات هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناحیه‌ی پردێ ئه‌نجامنه‌دراوه‌ ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و پرۆژانه‌ن كه‌ له‌ رابردوودا و له‌پێش ساڵی 2013 بڕیاریان بۆ ده‌رچوه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا به‌شێكیان ته‌واو كراون و به‌شێكیشیان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌
* كه‌ی پرده‌كه‌ی پردێ به‌ته‌واوی چاك ده‌كرێته‌و و كی پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كات ؟
- له‌ ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه‌ بۆ چاكردنه‌وه‌ی پرده‌كان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بوه‌ ته‌نها ساڵی رابردوو لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر پرده‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی كه‌شفكردنی و خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی و تێچوه‌كه‌ی، به‌ڵام وابڕیاره‌ ئه‌گه‌ر چاك بكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ تێچوه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ بگرن و بودجه‌ی بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا چونكه‌ كێشه‌ی رێگاوبانی پردێ سه‌ربه‌ كه‌ركوكه‌ هیچ هه‌نگاوێكی بۆ نه‌نراوه‌ و چاوه‌ڕوانین له‌به‌غداوه‌ بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌  هه‌رێمی كوردستانیش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پرده‌كه‌ چاكبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی پرده‌كه‌، حكومه‌تی هه‌رێم   پردێكی ئاسنینی دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركوك بكرێته‌وه‌.
* هه‌وڵتان نه‌داوه‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ سنوره‌كه‌دا جێبه‌جێبكه‌ن ، چوونكه‌ سنورێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ زێی بچوكدا ده‌كرێت بكرێته‌ شوێنێكی گه‌شتیاری؟  
- پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌ ناحیه‌كه‌مان كارێكی زۆر گرنگه‌ به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاكه‌یه‌و بونی ئاوی زێ بچوك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ڵكانێكی زر سه‌ردانی ناحیه‌كه‌مانیان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیاری له‌ ناحیه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌. 
ئێمه‌ش هاوكاریان بوینه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نوسراومان  بۆیانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاسانیان بۆ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و نوسراوانه‌ش پێویسته‌ بچێته‌ پارێزگای كه‌ركوك تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربرن و دواتریش ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا هیچ پرۆژه‌یه‌ك دیار نیه‌. 
* له‌ئێستادا به‌شیك له‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ناو زه‌وی وزاری جوتیارانن  ئایه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌ی بۆ جوتیاران دروست نه‌كردووه‌؟ 
- ئاگادارین كه‌ هێزی عێراقیه‌كان له‌ ناو چه‌ند زه‌ویه‌كی كشتوكاڵین كه‌ موڵكی هاوڵاتیانه‌ و له‌ پێشوتر كاری كشتوكاڵیان تێدا ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی فه‌رمی هیچ هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی ئێمه‌ی نه‌كردوه‌ ناره‌زایی ده‌رنه‌بریوه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ نێو زویه‌كانیاندان، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ش ئاگادارین ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌ جوتیارانی سنوره‌كه‌ نارازین به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان زه‌وییه‌كانیان به‌ كرێ داوه‌ به‌  هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان.
*زۆربوونی بازگه‌كان و خاڵی گومركی كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه‌  چاره‌سه‌رتان چییه‌ بۆ ئه‌مه‌ ؟
- ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ناحیه‌ی پردێه‌وه‌ ته‌نها بوونی یه‌ك بازگه‌ی پۆلیسه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ده‌روزاه‌ی ناحیه‌كه‌وه‌، پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی فیدراڵی له‌وێ جێگیرن، ئه‌و بازگانه‌ی دیكه‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی پردێ كه‌ركوك ئه‌وانه‌ په‌یوه‌ست نین به‌ پردێه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ربه‌ كه‌ركوكن و ئه‌وان ده‌توانن بازگه‌كان كه‌بكه‌نه‌وه‌ یاخود گۆرانكاری تێدا ئه‌نجامبده‌ن.

‌ 726 جار بینراوه‌
2/2/2019 10:28:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved