نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
سەرنجێك لەسەر كۆنفرانسی ژن و كاركردنی ژنان لە كەرتی گشتیی و تایبەتدا
ئارەزوو نوری



نوێترین پرۆژەی بانكی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم و ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان، كۆنفرانسێك بوو، كە رۆژی 24ی كانوونی دووەمی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو..كۆنفرانسەكە، تایبەت بوو بە پرسی بەشداری ژنان لە بواری كاركردن و ئابووری خۆژێینی ژناندا.
لەو كۆنفرانسەدا، وەزارەتی پلاندانان و دەستەی گشتیی ئاماری هەرێم چەند داتایەكیان سەبارەت بە كاركردنی ژنان خستەڕوو.
بە گوێرەی داتاكان، لە هەرێمی كوردستاندا دوای 27 ساڵ لە دهۆڵكوتینی رێكخراوەكان و حكومەت بۆ رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ كاركردنی ژنان، تەنیا لەسەدا 14ی ژنان لە كاركردندا شانبەشانی پیاوان بەشدارن.
لەو رێژەیەش، لە سەدا 86یان لە كەرتی گشتیی واتە مامۆستا و فەرمانبەرن و تەنیا لە سەدا 12تا سەدا 14یان لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن. 
ئەو ئامارە پێماندەڵێت، ژنان لە سایەی دەسەڵاتی خۆماڵیدا لە چ قەیرانێكی قوڵدان و ئابووری ژن كەوتووەتە كوێی ئابووری نیشتمانی و سەرمایەگوزاری ناوخۆییەوە.
ئامارەكە پێمان دەڵێت بانگەشەی كاركردنی ژنان شانبەشانی پیاوان و بەشداری كردنیان لەگەشەپێدانی بواری ئابووری وڵات و خێزان، كە بووەتە بنێشتە خۆشەی سەرزاری دەسەڵاتی پیاوانەی هەرێمی كوردستان و ناونیشانی دەیان و بگرە سەدان وێركشۆپ و كۆبوونەوەی رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان تەنیا چەواشەكارییە.
راستە لە كولتورو دابونەریتی كۆمەڵگەدا تا ئێستا بەشیاوی نازانن ژنان لەكەرتی تایبەتدا كاربكەن لەبەر كۆمەڵێك هۆكار كە رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.
ئامارەكە دەریشی دەخات كە ژنان كاركردنیان لەكەرتی گشتی پێ باشترە وەك لە تایبەت، بۆ ئەمەش كۆمەڵێك هۆكار هەن كە لەكەرتی گشتی لەرووی جێندەری مافەكانیان پارێزراون و هیچ جیاوازییەك لەنێوان رەگەزی نێرو مێ ناكرێت جگە لەوەی لەكەرتی گشتی ژنان ئەتوانن مۆڵەتی دایكایەتی بۆ ماوەی ساڵێك وەربگرن كە ئەمە لەكەرتی تایبەتدا تەنها 72 رۆژە.
هاندانی ژن بۆ كاركردن لە كەرتی تایبەت تەنیا بە بانگەشە و قسەی بریقەداری كۆڕ و كۆنفرانسەكان نابێت. ئەو پرسە یەكێكە لە پرسە جێندەری و هەستیارەكانی پرسی ژن. ئەوە ئەركی دەسەڵاتە رێگە بۆ ئەوە خۆش بكات، ژنان متمانەیان بە كەرتی تایبەت هەبێت بۆ ئەوەی رووی تێ بكەن و كاری تێدا بكەن.
 لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ یاسایەكی تایبەت نییە، مافی جێندەری ژنان لە كەرتی تایبەتدا بپارێزێت. ئەو یاسا بەركارانەی هەن، بە تایبەتی یاسای كار و یاسای وەبەرهێنان و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هیچ بەندێكی تایبەت بە بوارەیان تێدا نییە. 
پرسەكانی گێچەڵی سێكسی، دەستدرێژی سێكسی، خراپ بەكارهێنانی مێینەبوونی ژن بۆ مەبەستی بازرگانی، بازرگانیكردن بە جەستەی ژنان و چەوساندنەوەی دەستی كاری ژنان، پێشێلكاری جێندەری، كەمی كرێی كاری ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان، دوورخستنەوەی ژنان لە ناوەندی بڕیار و بەكارهێنانیان لە بوارەكانی خزمەتگوزار و سكرتێرەیی و كاری رۆتینی و فرۆشیاری گەڕۆك...هتد دیارترین ئەو پرسانەن كە پێویستیان بەوەیە لە بۆتەی یاسایەكی نوێدا رێكبخرێن.
دیارترین نموونە لە چەند رۆژی رابردوو، لە میدیادا بڵاوكرایەوە، كافتریایەك ژمارەیەك كچی وەك بوكەڵە لە پشت جامخانەی كافتریاكەوە ریزكردبوو بۆ ئەوەی سەرنجی موشتەرییەكانی راكێشێت، ئەمە پێی ناوترێت كاركردنی ژنان، بەڵكو چەوساندنەوە و بێ بەهاكردنی ژن و سوكایەتیكردنە بە رەگەزی مێینەبوونی ژن و هەڕاجكردنێكی ئاشكرایی مێینەبوونی ژنانە.
پێویستە چاوپێخشاندنەوەیەك بكرێت بە یاسای كاركردن و ئاڕاستەكانی پلاندانان لە داڕشتنی بودجەی گشتی دەوڵەت بە ئاڕاستەی خستنە ناوی جۆرایەتی كۆمەڵایەتی بۆ هاندانی رۆڵی هاوبەشێكی نوێ لە گەشەپێدانی ئابووری كوردستان و بەشداری كارپێكردنی سەرەكی لەگەڵ پیاوان.
بە بێ بوونی یاسایەكی تایبەت و رێگەگرتن لە چەوساندنەوەی رەگەزیی ژنان ئەستەمە ژنان متمانەیان بە كەرتی تایبەت هەبێت و دەرفەتی كارێكی شەرافەتمەندانەیان بۆ بڕەخسێت تا كار بكەن.

‌ 657 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:32:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved