»  وەرزش
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و سیستەمی ئینگلیزی!
ئیبراهیم ئەحمەد


لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان پێشنیارێكی بۆ یانەكانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی لە خولەكانی تۆپی پێ هاندەرانیان سیستەمی ئینگلیزی پەیڕەو بكەن، كە دیارە  بەنیازن هاندەری یانەكانی كوردستان رۆشنبیر بكەنەوە.
منیش دەڵێم  ئەو هاندەرانەی كە لە یاریگاكان ئامادە دەبن بۆ تەماشاكردنی یارییەكان، بەیەك سیستەم و پێشنیارێك ڕۆشنبیر نابن، چونكە ئەو هاندەرانە خۆیان ڕۆشنبیرن، لەبەر  ئەوەی هەموو هاندەرێك  یانەكەی خۆی خۆشدەوێت، پێموایە  لە ئێستادا باشترین پێشنیار لە ئێوەوە بۆ سەرۆكی ئەم حكومەتە تازەیە  ئەوە بێت  كە وەزارەتی  بەناو وەرزش و لاوان یان وەزیرێك  وەك  بەڕێز حسێن عەبتان وەزیری پێشووی وەرزش و لاوانی عێراق  پێشنار بكەن یان دەستنیشان بكرێت، تاكو ژێرخانی وەرزشی ئەم هەرێمە كە  ٢٧ساڵە پەراوێزخراوە چاك بكاتەوە،  ئەمە باشترین پێشنیارە لە ئێستادا نەك سیستەمی ئینگلزی!
  

‌ 482 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:49:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved