»  وەرزش
ئەحمەد سەباح : بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان گرنگە
ئا/هەواڵ


ئەحمەد سەباح كوڕە ڕاكەری ماوە مامناوەندەكانی كەركوك  لە ئاستی تازە پێگەیشتووان، لە دیدارێكیدا لەگەڵ (هەواڵ) باسی ژیانی وەرزشی خۆی  و هیواكانی لە  ڕاكردنی ماوەمامناوەدەكان . 
* كەی و  چۆن و رووتكردە راكردنی ماوە مامناوەندەكان ؟ 
-ساڵی 2016 روومكردە یاریی راكردنی ماوە مامناوەدەكان ئەویش بە كاریگەری كچە ڕاكەری شاری  كەركوك ئامال خدر. 
* تا چەند بەشداری پاڵەوانێتییەكانت كردووە ؟ 
-بەشداری زۆرێك لە پاڵەوانێتی ناوخۆییەكانم كردووەو بەشداری ماراسۆنی بەیروتم كرد لە 2018 و توانیم لەسەر ئاستی تازە پێگەیشتووان پلەی سێهەم بەدەستبهێنم . 
*گرنگی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتییەكان لە چی دەبینیت؟ 
-بێگومان بەشداریكردن  لە هەر پاڵەوانێتییەك گرنگی خۆی بۆ وەرزشكار هەیە بە تایبەتی نێودەوڵەتیەكان  كە گرنگترینیان بەركەوتنە لەگەڵ  پاڵەوانەكانی جیهان كە بە زیاتربوونی ئەزمون بۆ وەرزشكارەكە  دەگەڕێتەوە . 
* وەكو بەشداربوویەك  جیاوازی لە نێوان پاڵەوانێتیە ناوخۆییەكان و نێو دەوڵەتیەكان لەچیدا دەبینیت ؟ 
-جیاوازی لە هەموو روویەكەوە هەیە چ لەسەر ئاستی هونەرییەوە بێت یاخود كارگێری بێت . 
*ئاواتێك كە هەوڵدەدەیت بیهێنیتە دی . 
-بەدەستهێنانی  ئەنجامی باش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و رێكۆردی راكردنی قوتابخانەكان بە ناوخۆمەوەو هەروەها شكاندنی رێكۆردی راكردنی 3000مەتر كە تا ئێستا بە ناوی باوكم سەباح حەسەنەوەیە كە لە ساڵی 1981ەكەوە تۆمار كراوە . 
*دوا وتەت ؟ 
-سوپاسی راهێنەرەكەم هەیسەم حافز دەكەم كە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ پێشكەوتنم .

‌ 136 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:50:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved