»  وەرزش
باسكەی لاوانی یانەی نەوتی باكور دەگاتە كۆتایی خولی عێراق
هەواڵ

 تیپی باسكەی یانەی نەوتی باكور بەشداری لە كۆتاییەكانی خولی لاوانی عێراق دەكات.
لەم روەوە محەمەد عەبدولڕەحیم راهێنەری تیپی باسكەی لاوانی یانەی نەوتی باكور بۆ (هەواڵ) وتی “ بە هۆی ئەوەی تەنها یانەی نەوتی باكورو یانەی كریكارانی موسڵ بەشداریان لە ركابەرییەكانی ناوچەی ناوەڕاستی خولی لاوانی یانەكانی  عێراق كرد ، هەردوو یانە سەركەوتن بۆ كۆتاییەكانی خولەكە “. 
وتیشی “ كۆتاییەكانی خولی لاوانی یانەكانی وا بڕیارە رۆژانی داهاتوو لە شاری بەغدا و بە بەشداری 8 یانە بەڕێوەبچێت “. 
راهێنەری یانەی  نەوتی باكور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” هیوایان وایە بتوانن پلەیەكی باش دەستبەر بكەن لە خولەكە بە هۆی ئەوەی تیپەكەیان ژمارەیەك یاریزانی تێدایە كە نوێنەرایەتی عێراق دەكەن لە سەر ئاستی لاوان”.






‌ 146 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:51:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved