»  وەرزش
خولی یانە پلە دووەكانی كەركوك بەڕێوەدەچێت
هەواڵ

بڕیارە رۆژی 3ی ئەم مانگە كۆبونەوەی هونەری خولی پلە  دووەكانی كەركوك  لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەكانی كەركوك، عەزیز مورشید، جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی:”  خولی یانە پلە دووەكانی كەركوك لەسەر ئاستی عێراق 11 یانەی شاری كەركوك دەگرێتەوە “. 
عەزیز مورشید وتیشی:” بە پێی رێنماییە نوێیەكانی یەكێتی تۆپی پێ تەنها یەك تیپ سەردەكەوێت بۆ پاڵاوتنەكان لەسەر ئاستی عێراق “ 
جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بە هۆی ئەوەی خولی یانە پلە سێیەكان لە عێراقدا بوونی نیە بۆیە هیچ یانەیەك  دانابەزێت “. 
ئەوەشیخستەڕوو:” بە هۆی نەبوونی مەترسی دابەزین لە سەریان و قەیرانی داراییەوە پێشبینی دەكەم  هەندێك لە یانەكان بەشداری نەكەن لە خولی پلە دوو “.
 


‌ 141 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:52:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved