»  وەرزش
ئەیاد محەمەد:هیچ یانەیەك ئامادە نەبوو مووچەم بۆ دابین بكات
هەواڵ

ئەیاد  محەمەد پاسكیلسواری هەڵبژاردەی عێراق و شاری كەركوك  بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق بە نیازە بۆ یەكێك لە یانەكانی بەغد یاری بكات.
لەم روەوە ئەیاد محەمەد بۆ ( هەواڵ ) وتی: “ پاش ئەوەی بۆ چەندین ساڵ نوێنەرایەتی یانەكانی كەركوكم كرد كە دوایین یانە یانەی باباگوڕگوڕ بوو، لەم رۆژانەداو لە سەر داواكاری خۆم یانەی باباگوڕگوڕ دەستبەرداربوونی پێ بەخشیم “. 
هەروەها وتیشی:” هۆكاری جێهێشتنی یانەكانی كەركوك  بە هۆی باری داراییەوەیە، چونكە ویڕای رێزم بۆ سەرجەمیان كە لە رابردوودا هاوكارو پاڵپشتم بوونە، بەڵام هیچ یانەیەك بەڵێنیان پێ نەدام بە دابینكردنی مووچەیەكی شیاو بۆم كە بتوانم بەردەوام بم لە ركابەریكردن “. 
ئەیاد ئەوەشیخستەڕوو:” تا ئێستا بڕیاری هیچ یانەیەكم نەداوە روو بكەمە چ یانەیەك ، بەڵام یانەی سەناعە نزكترین یانەیە كە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەم “.
 


‌ 167 جار بینراوه‌
2/3/2019 1:52:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved