»  وەرزش
ئۆڵۆمپی و كورد!
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ده‌زگایه‌كی وه‌رزشییه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌موو یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كانی عێراق ده‌كات و له‌ رووی مادییه‌وه‌ پاڵپشتی داراییه‌كان ده‌كات، ئه‌م لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیه‌ له‌ دوای پڕۆسه‌ی ئازادیه‌وه‌ ٢٠٠٣ له‌ لایه‌ن ئه‌حمد حاجیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، به‌ڵام له‌ ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ئه‌حمه‌د حاجی دیارنه‌ما تا ئێستا كه‌س نازانێت چیلێهاتوه‌؟ دوای ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌ڵبژاردنی خۆی كرد له‌ شارۆچكه‌ی دوكان، ئه‌و كاته‌ كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون و قورسایی خۆیان هه‌بوو، له‌دوای ١٣ ساڵ وا هه‌ڵبژاردن بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هیچ وه‌رزشكارێكی كورد خۆی نه‌پاڵاوتووه‌ بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌ له‌ سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م پێكدێت له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری دارایی، له‌ كاتێكدا له‌ پێشوودا جێگری یه‌كه‌م كورد بوو، ئیتر نازانم ڕۆژ له‌ دوای رۆژ كورد له‌ پله‌و پۆسته‌كانی عێراق ئاوت ده‌كرێت؟ ئیتر نازانم ئه‌مه‌ خه‌تای سه‌ركردایه‌تی كورده‌ كه‌ هه‌ر خه‌ریكی ململانێی حیزبایه‌تین له‌ نێوانی خۆیاندا یان ده‌ر ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌ كه‌ كردمان، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌م هه‌رچۆن خه‌می پله‌و پۆستی سیاسی و سیادی ده‌خۆن له‌ به‌غداد، كه‌مێك خه‌می پله‌و پۆسته‌ وه‌رزشییه‌كانیش بخۆن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی وه‌رزشیه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ ده‌یان سیاسی ناكرێت."
‌ 191 جار بینراوه‌
2/7/2019 12:31:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved