»  عێراق
فەتح: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ سائرون سەرەتای هەماهەنگیە بۆ وەدەرنانی هێزەكانی ئەمریكا
هەواڵ

ئیئتلافی سائرون كۆبوونەوەكانی بە باش و ئەرێنی وەسفكردو روونیكردەوە كۆبوونەوەكانیان بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكانەو هەوڵدەدەنن یاسایەك هەموار بكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
میساق ئەلحامدی رایگەیاند:" بڕیاری سازدانی كۆبوونەوە لەنێوان سائروون و فەتح بۆ لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیە بەرامبەر بە رووداوەكانی داهاتووی عێراق و ناوچەكە لەگەڵ زیاتر بوونی هەڕەشەكانی ئەمریكا لەناوچەكە". 
ناوبراو وتیشی:" كۆبوونەوەكە باسی لە چەندین كێشەی گرنگ كردووە وەك داڕشتنی یاسایەكی پەرلەمانی بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی وەزیری ناوخۆ لە هەردوو لایەنەكەوە".
وتیشی:" لەداهاتوودا كۆبوونەوەی دووقۆڵی تر ئەنجامدەدرێت و چەندین لایەنی سیاسی تریش بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكانی ناوخۆو دەرەوەی عێراق بە شێوەی رێككەوتن بەشدار دەبن".

‌ 611 جار بینراوه‌
2/9/2019 3:49:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved