»  عێراق
سائرون: ئەدای حكومەت لە ماوەی سەد رۆژی یەكەمدا كۆڵەواربووە
هەواڵ

ئیئتلافی سائرون رایگەیاند :" ئەدای كارگێڕی حكومەت لەماوەی سەد رۆژی رابردوودا كۆڵەواربووەو نەیتوانیوە هیچ خزمەتگوزارییەكی ئەوتۆ پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات.
رائید فەهمی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سائرون رایگەیاند:" ئەدای حكومەت لەسەر ئاستی جێبەجێكردنەكان مایەی دڵخۆشی نەبووەو هیچ ئامانجێكی دەستەبەر نەكردووە، چونكە سەرقاڵی پێكهێنانی حكومەت بووەو هیچ خزمەتگوزارییەكی ئەوتۆی پێشكەش بە هاوڵاتیان نەكردووەو هاوكات لەرووی سیاسیشەوە دووچاری نائومێدی بووەو نەیتوانی بڕیاری سیاسی گرنگ و جێگیر دەربكات".
سەبارەت بە بودجە ناوبراو وتی:" بودجەی ئەمساڵ بەتەنها ژمارەیەكە بۆ تێپەڕاندنی ساڵ و كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردەو وزەو ئاوەدانكردنەوە یەك هەنگاویان بەرەو پێشەوەچوون نەناوە، روونیشیكردەوە حكومەت بەڵێنی بە چاك بەكارهێنانی بودجەو ئەدای ئابووری باشترداوە، بەڵام تا ئێستا هیچی پێشكەش نەكردووە.


‌ 104 جار بینراوه‌
2/9/2019 3:51:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved