»  عێراق
كردنەوەی مەرزی ترێبیڵ نرخی خۆراك و كاڵا دادەبەزێنێت
هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: كردنەوەی مەرزی ترێبیڵی سنووری نێوان عێراق و ئەردەن هەلی كار بۆ (30%) بێكارەكانی شارەكە دەڕەخسێنێت". 
فەرحان محەمەد دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند:" كردنەوەی مەرزی تڕێبیڵ كە لە دیوی رۆژاواوە دەكەوێتە سەر سنوری ئەردەن دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی كار بۆ (30%)ـی سەرجەم بێكارانی شارەكەو جگە لەوەش داهاتی دارایی گەورە بۆ شارەكە دابیندەكات و هاوكات پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە لە ناوچە تازا ئازادكراوەكان دەستەبەر دەكات كە بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەكانەوە دووچاری گرفتی زۆر هاتوون.  
دلێمی وتیشی:" كردنەوەی مەرزەكە چونكە بە مەرجی لێخۆشبوون لە باجی گومركی بەرەو ناو عێراق دەكرێتەوە توانای بژێوی هاوڵاتیان بەرزدەكاتەوەو هەندێك كاڵای ئوردنی گواستراونەتەوە ناو شارەكەو ئێستا لە بازاڕەكان بە نرخی گونجاو دەفرۆشرێن و هاوكات چەندین بارهەڵگری تر بەمەبەستی گەورەكردنەوەی بازاڕەكانیان روو لەشارەكانی تری عێراق دەكەن".





‌ 123 جار بینراوه‌
2/9/2019 3:53:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved