نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
دۆگڵاس سیلیمان : پشتیوانی هەرێمێكی كوردستانی سەقامگیرو سەركەوتو وەك بەشێك لە دەوڵەتی عێراق دەكەین
هەواڵ

دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دوای ماڵئاواییكردنی لە عێراق لە نامەیەكدا كە بۆ عێراقییەكانی ناردووە دەڵێت:" خزمەتكردنم وەك باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراق لەماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا لە پێناو بەهێزكردنی پەیوەندیە ئابوری و ئاسایشی و فەرهەنگیەكانی نێوان هەردوو گەل جێگەی شانازیم بووە، ئاماژە بەوەشدەكات:" ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو پێگە دیپلۆماسیەكانمان لەهەریەك لە بەغداد و هەولێر بە پەرۆشی پشتیوانی یەكگرتوویی و سەروەری و دیموكراسی و خۆشگوزەرانی عێراق و هەروەها هەرێمێكی كوردستانی سەقامگیرو سەركەوتو وەك بەشێك لە دەوڵەتی عیِراق دەكەن".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاشكرایدەكات:" لەسەر داوای حكومەتی عێراقی، زیاتر لە پێنج هەزار كەس لەهێزەكانی ئەمەریكا بەردەوام دەبن لە هاوشانیكردن لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراقداو لە بنكەكانیاندا بۆ راوێژ و راهێنان و دابینكردنی پێویستی بۆیان بۆ دڵنیابوون لە تێكشكانی دوایی داعش و بۆ پاراستنی سنورەكانی عێراق".
رونیشیدەكاتەوە:" هاوپەیمانان كە نوێنەرایەتی 74 وڵات و پێنج رێكخراوی نێودەوڵەتی دەكەن راهێنانیان بە زیاتر لە 190000 پۆلیس و سەربازی عێراقی كردووە".
لەبارەی ئاوارەكانەوە دەڵێت:" لەڕێگەی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و ئەمەریكاو هاوشانە نێودەوڵەتیەكان زیاتر لە چوار ملیۆن ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە سەر ماڵەكانیان ".
ئاماژە بەوەشدەكات:" ئەو كەمینە نەژادی و ئاینیانەی كە داعش بە جینۆسایدكردن و پەلاماریدان دەستیان بە هەڵسانەوە كردووە.
لەبارەی پەیوەندییە ئابورییەكانەوە، رایدەگەیەنێت:"پەیوەندیە ئابوریەكانمان گەشە دەكەن و ئێمە لێبڕاوانە كاردەكەین بۆ هاندانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان عێراق و ئەمەریكا، مانگی رابردوو باڵیۆزخانە هاوكاری لەگەڵ حكومەتی عێراق و ژووری بازرگانی ئەمەریكیدا كرد بۆ هێنانی پەنجا كۆمپانیای ئەمەریكی بۆ عێراق بۆ دەرگاكردنەوە بۆ كاری هاوبەشی بازرگانی و وەبەرهێنان.
نەشیشاردەوە:" عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە، لەساڵی  2025 ەوە ساڵانە یەك ملیۆن گەنج دێنە ناوبازاڕی كارەوە، بەڵام حكومەت چیتر لەتوانایدا نابێت هەلی كاریان بۆ دابین بكات ".
لە بەشێكی تری نامەكەیدا ئاشكرایدەكات:" باڵە سەربازیەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەت چەندین ناوچەی وڵاتیان لەژیر دەستدایە كە بووەتە هۆی ترس و ساردكردنەوەی زۆرێك لەئاوارەكان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، داعش ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی ترس لە ناوعێراقیەكان لەڕێی پەلاماری تیرۆرستیەوە".
پێشیوایە :"گەندەڵی و نادڵنیایی، بازرگانان و خاوەنكارانی عێراق خاو دەكاتەوە و رێگرە لەبەردەمیان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و دروستكردنی هەلی كاری تازە".

‌ 903 جار بینراوه‌
2/9/2019 3:54:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved