»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.

31/1/2019 
*بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە گوندی شەهریەی سەر بە ناحیەی ریاز بۆمبێكی چێنراو بە ماڵی "تاهیر ئەحمەد مەدحی" دەتەقێتەوە بەبێئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.  
* بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەوانی كەركوك رایگەیاند: گەنجێك بەناوی كامەران محەمەد عارف بە سواری مۆتۆرسكیلێك هاوڵاتی محەمەد رەشید عەلی لەدایكبووی 1949 دەشێلێت و دەسبەجێ گیان لەدەست دەدات.
* بەشی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لە گەڕەكی قادسیەی دوو سێ چەكدار بە جلی مەدەنییەوە هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتی (عبدالواحد یەعقوب بتِرس)و زێڕو خشڵی ماڵەكە دەدزن كە بە بڕی (10) ملیۆن دیناری عێراقی دەخەمڵێندرێت.
* بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن رایگەیاند: چوار ژن بەناوەكانی (فوزیە صلاح حسین، صالحە صلاح حسن، ئەسمەر محمد رەمەزان، حیاە حسین علی) بە هاوكاری سێ گەنج كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری كامری لە بۆسەدا بوون، بەنیازبوون هاوڵاتی رەزا شاكر عانی بڕفێنن و ئۆتۆمبێلەكەی بدزن، گەنجەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و ژنەكانیش رادەستی پۆلیسی قۆریە كران.
2/2/2019 
* بەشی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە بەشی هونەری و شوێنە رووخاوەكانی پەیمانگەی تەكنیكی حەویجە، لە رێگەی پشكنینی دەوریەیەكی پۆلیسەوە دەسگیرا بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنی لە جۆرەكانی RPG7 و BKC كە پاشماوەی تیرۆرستانی داعش بووە لە شارەكە.. بە مەبەستی دۆزینەوەی تر پشكنین و گەڕان لەو شوێنانە زۆر بە چڕی بەردەوامە. 
* بەشی نەهێشتنی تاوانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: چوار چەكداری نەناسراو بە جلوبەرگی مەدەنیەوە بە سواری كیایەكی سیرانتۆی سپی هەڵدەكوتنە سەر دوكانی دراوگۆڕینەوەی (بەهەشت) لە گەڕەكی حسابات خاوەنی سفیان لەتیف رەزایەو بڕی (10) ملیۆن دینارو دەمانچەیەك و دوومۆبایل دەدزن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن. 
* چوار چەكداری نەناسراو بە جلی سەربازییەوە هەڵدەكوتنە سەر هاوڵاتی سەباح سەلاحەدین مەجید لە گەڕەكی نەسرو بڕی (1,75) ملیۆن دینارو سێ مۆبایل دەدزن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.
4/2/2019
* بەڕێوەبەرایەتی  هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر لە كەركوك رایگەیاند: لە رێگەی مەفرەزەیەكی هاوبەشەوە بەشی لێكۆڵینەوەكان و دەستەی ئەمنی نیشتمانی كەركوك دوو گومانلێكراو بەناوەكانی (زید فراس مستەفا) و (عمر محمد عبدالله) لەنزیك نەخۆشخانەی كەركوك دەسگیردەكەن و لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی (433/ق.ع.ع) بەردەوامە. 
* پۆلیسی شارەوانی كەركوك رایگەیاند: لەگەڕەكی عەسكەری نزیك (كۆمپانیای تارق) بۆمبێكی دەنگی دەهاوێتە ماڵی "موسا حسن ساقی" فەرمانبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 
* بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ئۆكسپلاوەر لە گەڕەكی غەرناتە دەفرێندرێت و خاوەنەكەی بەناوی ئیبراهیم ئەحمەد فەرحان سكاڵا بەرز دەكاتەوەو شێوەو وردبینیەكان بە بازگەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان گشتگیردەكرێت. 
* پۆلیسی شارەوانی كەركوك رایگەیاند: دوای هاتنی زانیاری لە هاوڵاتیانەوە، لەنزیك بازارگەی سامی لەگەڕەكی الاسری والمفقودین چەكێك لە جۆری هاوەن (82ملم)دەدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەرگری شارستانیەوە هەڵدەگیرێت و لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 
* بنكەی پۆلیسی لەیلان رایگەیاند: چەند كەسێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەرماڵی هاوڵاتی احمد شهاب محمد رەشید فەرمانبەر لە كارەبای لەیلان لەگەڕەكی لەیلان و بڕی سێ ملیۆن دینار دەدزن و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێن.  
* بنكەی پۆلیسی لەیلان رایگەیاند: بە هۆی شۆرتی كارەباوە لە خێوەتگەی نازحەكان لە لەیلان ئاگر دەكەوێتەوە، لە ئاكامدا تەواوی رەشماڵێك گردەگرێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هەر یەك لە (حمید حسین، محمد حسین، لێت حسێن، مجید حسین) هاوكات هەر یەك لە حسین حمید و نورە عبدالعزیز برینداردەبن و بەهۆی سووتانەكەیانەوە دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەی كەركوك.
 5/2/2019 
* بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە نزیك گوندی عەتشانەی سەر رێگەی سەرەكی (منزلە ــ حەویجە) بۆمبێكی چێنراو بە كڕێنێكی سەربازی سەر بە لیوای (3)ـی فیرقەی (6)ـی پۆلیسی فیدڕاڵیدا دەتەقێتەوەو جگە لە زیانی مادی دەبێتە هۆی برینداربوونی دوو پۆلیس و بە زووترین كات دەگوازرێنەوە نەخۆشخانە كەركوك.
* بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند: ئۆتۆمبیلێكی نەناسراو بە كتوپڕی هاوڵاتییەك بەناوی "نصر اومید حسن" نیشتەجێی گەڕەكی نەسر دەشێلێت و بەر لەگەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەسدەدات و ئۆتۆمبیلەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت. 
 * بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لەگەڕەكی پەنجا عەلی هەر یەك لە (تمرخلف علی عیسی الجبوری)( عبدالله تمر خلف علی الجبوری)( رعد تمر خلف علی  الجبوری) بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیركران و رادەستی بنكەی پۆلیسی عروبە كران.
 6/2/2019 
*  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك رایگەیاند: نارنجۆكێكی كارا لە گەڕەكی عەسكەری دەدۆزرێتەوەو لە رێگەی مەفرەزەكانی بەرگری شارستانییەوە دەگوازرێتەوە شوێنی مەبەست.
* نوێنەری پۆلیسی پاراستنی دەزگا ژیارییەكان رایگەیاند: هاوڵاتییەك بەناوی (جبار صابر توفیق) و فەرمانبەری بەرگری شارستانی خۆی رادەستی پۆلیس كردو دانی بەوەدا نا كە بە هۆی كێشەی خێزانیەوە كوڕەكەی خۆی بە چەقۆ كوشتوە، مەفرەزەیەكی پۆلیسی قۆریە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە گەیشتە شوێنی رووداوەكە.


‌ 600 جار بینراوه‌
2/9/2019 3:58:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved