»  کوردستان
شانەی (هەڵۆكان) ئەمیرێكی داعش لەناودەبات
هەواڵ

چوارشەممەی رابردوو شانەی " هەڵۆكان " ی هەواڵگری لە كەركوك رایگەیاند: ئەبو زبیری ئەمیری داعش و بەرپرسی یەكەمی مەشق و راهێنانی سەربازی داعش لە كەركوك لەناوبرا. 
شانەكە لە رێگەی بەیاننامەكەوە وتی: دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە چالاكییەك لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە "ئیبراهیم خلیل حمید" و شەش كەس لە هاوەڵەكانی لە یەك مەفرەزەدا لە رێگەی بوردومانی ئاسمانیەوە لەناوبدەن.  
وتیشی: ناوبراو و هاوەڵە شەش كەسیەكەی تاقمێك بوون تایبەت بە تەقاندنەوەی خانووبەرەو تاوەری پەیوەندیەكان و كارەباو شوێنە خزمەتگوزارییەكان، هاوكات هێرشیان دەكردە سەر هێزە ئەمنیەكان. 
جێی وتنە ئەندامانی شانەی (هەڵۆكان) هەڵبژاردەی ناو دەزگای هەواڵگری عێراقین و  لە هەموو شارەكاندا نووسینگەو لقیان هەیە.
 

‌ 645 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:02:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved