نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئەرشیفی یەكەمین تەلەفزیۆنی كوردی لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە
هەواڵ

ئەرشیفی زیاتر لە سی ساڵی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی لە كەركوك لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە.
هاشم جەباری، راگەیاندنكارو یەكەمین بێژەری تەلەفزیۆنی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" ئەرشیفی تەلەفزیۆنەكە بریتیە لە 1263 شریتی رەش و سپی و زیاتر لە 400 شریتی رەنگاو رەنگ، هەموو بابەتەكانی مێژووی  تەلەفزیۆنەكە لە خۆدەگرێت". 
جەباری وتیشی:" لەپێناو پاراستنی ئەو ئەرشیفە دەیان كۆڕو چاوپێكەوتنم لە تەلەفزیۆنەكانەوە كردووەو ئەو مەترسیانەم باسكردووە ".
ئاماژەی بەوەشكرد:" شوان داودی ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردووە بۆ پاراستنی ئەو ئەرشیفەو دواتر لیژنەیەك پێكهێنرا بەندە كرا بە سەرۆكی لیژنەكەو ئامارێكی تەواوی شریتەكانم كرد". 
ئاشكراشیكرد:" بۆ پاراستنی ئەو ئەرشیفە گرنگە، ڤیدیۆییەكی دوو ئینجمان پێویستە، چونكە لەئێستادا ئەو ڤیدیۆیە نەماوە، دەبێ كۆمپانیایەك یان حكومەت ئەو كارە بكات بۆ پاراستنی ئەرشیفەكە".
وتیشی:" هەوڵ هەبووە بۆ بردنی ئەرشیفەكان بۆ بەغدا، لەو كاتەشدا دڵنیام هەموو دەفەوتێنرێن".


‌ 1053 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:10:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved