»  کوردستان
بەرپرسێكی بەرەی توركمانی: هەرچی وەزیفەی باڵا هەیە دەدرێتە عەرەبی حەویجە
هەواڵ

سەركردە توركمانەكان هەڵمەتێكی توند دەكەنە سەر پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و بە رەگەزپەرست ناوی دەبەن و پەرلەمانتارێكی بەرەی توركمانیش دەڵێت:” هەرچی وەزیفەی باڵا هەیە دەدرێتە عەرەبی حەویجە".
پەرلەمانتاری توركمان خەدیجە عەلی  بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لە راگەیانراوێكیدا هێرشێكی توند دەكاتەسەر راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و رایدەگەیەنێت "جیاكاری ئیتنی هەیە لە پێدانی پلەو پۆستەكان لەدامودەزگاكانی كەركوك"، ئاماژە بەوەشدەدات "ئەجێندای حیزبی لە پشتی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانەوە هەن".  
 ئەو پەرلەمانتارەی بەرەی توركمانی وتیشی:" وێڕای بوونی كارامەیی و لێهاتوویی لەناو توركمان، بەڵام هەرچی وەزیفەی باڵا هەیە دەدرێتە پێكهاتەی عەرەبی حەویجەو لە پڕۆسەی دامەزراندندا هیچ چاودێرییەك نییەو بەهۆی پشكپشكێنەوە كەسانی نەشیاو دەخرێنە شوێنە هەستیارەكانەوە".
خەدیجە سەرسامی خۆشی دەربڕی لەوەی تا ئێستا هیچ لیژنەیەكی حكومەتی فیدراڵ كارناكات بۆ پێكهێنانی كارگێڕییەكی هاوبەش لە شارەكە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و كارامەیی و دەسپاكی  كەسەكان دابمەزرێنێت.
پێش ئەویش عەباس بەیاتی سەركردەی توركمانی لە ریزەكانی بەدر هۆشداری توندی داوەتە راكان جبوری سەبارەت بە قۆرخكردنی پۆستەكانی كەركوك.
تورهان موفتیش پێشتر ئەوەی راگەیاندووە:" پێكەوەژیان لە كەركوك لەدۆخێكی نیگەراندایەو بەبێ بەشداری هەموو لایەك پێكەوەژیان لە شارەكە بەرقەرار نابێت".

‌ 724 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:13:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved