»  کوردستان
مامەڵەی هێزەكانی لیوای (61) كەركوكییەكان نیگەران دەكات
هەواڵ

مامەڵەی هێزەكانی لیوای (61)ـی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كەركوك لە بازگەو خاڵەكانی پشكنینی ناوشار، نیگەرانی هاوڵاتیانی شارەكەی لێدەكەوێتەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت:” قسەمان لەگەڵ كردوون و ئەوانیش هەڵویستیان باشبووە، ئەگەرنا قبوڵی ناكەین”.
رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی (ی.ن.ك) بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” ئەم هێزە كاتی خۆی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بووە، ناوچەی سەوزیش تەنانەت ئەگەر پۆلیسەكانیش تێپەڕن ئەمان ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەن”.
رەوەند مەلا مەحمود، وتیشی:” ئەم هێزە لەسەر بابەتێك راهاتوون، ئەم بابەتە لە كەركوك بوونی نەبووە، یاخود بڵێن بارودۆخەكە بەشێوەیەكی دیكە بووە، بۆیە وردە وردە ئەمانیش دێنە ئەو قەناعەتەی كە بارودۆخەكە بەوشێوەیە نییە، هێزەكانی پێش ئەمانیش سەرەتا هەمان مامەڵەیان دەكرد، دواتر خاوبونەوە”.
جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەند، ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەمانیش دەترسن كۆمەڵێك پڕوپاگەندەی گەورە لەسەر كەركوك هەیە بەتایبەتی هەندێك كەناڵی عەرەبی و توركمانی كە دەیانەوێت لەرێگەی پڕوپاگەندەی چەواشەكارییەوە دۆخی كەركوك بشڵەژێنن”.
رەوەند مەلا مەحمود، ئاشكراشیكرد:” وەك یەكێتی قسەمان لەگەڵ ئەو هێزە كردووە بۆ ئەوەی دۆخەكە هێور بێتەوە، دڵنیاشم هێور دەبێتەوە، پێشمان وتوون هێور و لەسەرخۆبن لە مامەڵەكانتان لەگەڵ هاوڵاتیان، ئەگەرنا ئێمە لێتانی قبوڵ ناكەین و ئەوانیش هەڵوێستیان باشبووە”.

‌ 790 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:15:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved