نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
كەركوك نیوەی بڕە كارەبای پێویستی پێدەدرێت
ئا/هاوار ستار


تێكچونی دۆخی كارەبای نیشتیمانی لە كەركوك پرسی رۆژی هاوڵاتیانی شارەكەیە و بە جۆرێكە كەمبوونەوەی پێدانی بڕە كارەبای نیشتیمانی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لە چەند ناوچەیەك لێكەوتوەتەوە، لەسەر خراپی دۆخی كارەبای نیشتیمانی لە پارێزگای كەركوك بەگشتی و ناوەندی شار بەتایبەتی، بۆ قسەكردن لەسەر كێشە و چارەسەرەكانی، ئەندازیار دانیاڵ هەمەوەندی جێگری بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای كەركوك لەم دیمانەیەدا بۆ هەواڵ دەدوێت.
*بودجەی تەرخانكراو بۆ كارەبای كەركوك چارەسەری كەموكوڕیەكان دەكات ؟
-لە 2014 ەوە تا ئێستا ئێمە وەكو بەڕێوبەرایەتی كارەبای كەركوك بودجەی تایبەتمان بۆ خەرج نەكراوە، ئەو شتانەی كە پێویست دەبن یان كێشەیان تێدەكەوێت یان لە پارێزگاوە دەكڕدرێن یان كۆمپانیایەك بۆمان دابین دەكات بەو جۆرەش لە راستیدا لە وەرزەكانی هاوین و زستاندا دۆخەكە بەڕێوە نابردرێت، لە كاتی سوتانی محاویلە پشت بە خۆمان دەبەستین و دەبێت خۆمان چاكی بكەینەوە و ئەوەش دەبێت دایگرین و بیهێنینە بەشی چاكردنەوە و دواتر بیبەینەوە شوێنی خۆی ئەم حاڵەتەش بە راستی كاتێكی زۆر دەبات لە گەڵ ئەوەشدا هەندێك بەش و كەرەستەی محاویلە هەیە كە چاكیش ناكرێتەوە وەكو كەرتە و تێل و كێبڵ و بەڵكو دەبێت بەبەردەوامی هەمان بێت لەو وەرزانە خۆمانی پێوە ببەین بەڕێوە، چەندین جار لە بەغدا داواكراوە بۆ خەرج كردنی بودجە بەڵام ئەوەندەیە دۆخەوەكە.

*لە كێشەی تێكچونی دۆخی كارەبادا هاوڵاتیان تا چەند بەرپرسن؟
-ئێمە لە كاتێكدا دەتوانین بڵێین هاوڵاتی كەمتەرخەمە لە كاتێكدا ئێمە یاساما بەسەریدا سەپاند و ئەو پێشێڵی كرد ئەو كاتە كەمتەرخەوە چونكە یاسای تەواو بۆ كارەبا دانرا و خەڵك سەرپێچی كرد ئەوكات دەتوانی بڵێت كەمتەرخەمی هەیە چونكە بە پەیڕەو كردنی یاسا 100% وەكو خۆی ئەو كات دەتوانین سەرپێچی دەستنیشان بكەین و خەتای خەتاكار بگرین و دەمانزانی دۆخی كارەبا بۆ گەیشتوە بەم رادەیە بەڵام ئەم دۆخە پەیوەندی بە دۆخی گشتیەوە هەیە لە روی ئەمنی هەمو عیراقەوە چونكە لە هەندێك وڵات كە سیستەمی كارەبای بە یاساكراوە پێشێڵكاری كرایە سەر كارەبا  ئەو كەسە دەستگیر دەكرێت و كارەباكەی دەبڕێت، ئایا ئەمە لای خۆمان جێبەجێ دەكرێت ؟ بۆیە ئەمە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی گشتیەوە هەیە و دەبێت یاسا هەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی سەرپێچیەكان گەر هەیە جێبەجێ بكرێت و سەرپێچیەكان سزابدرێت تا لەبەرامبەردا سەروماڵی گشتی بپارێزیت و لە كۆتایشدا بەشێوەیەكی گشتی هاوڵاتی خۆی سودمەند دەبێت
هاوڵاتی دەبێت بەویژدانەوە موڵكی گشتی مامەڵە پێبكات و ئاگای لەوەبێت لە ماڵی خۆیدا كارەبا هەبێت و پێویست بە كاری بێنێت و بیر لەوە بكاتەوە ماڵێكی تر روناك دەكاتەوە 
*پرۆژەی دانانی پێوەر لە شاری كەركوك گەیشت بە كوێ ؟
-پرۆژەی دانانی پێوەر بۆ ماڵەكان لە كاردایە و بەردەوامی پێدراوەتەوە ئەوەش دوای ئەوە دێت بۆ ماوەیەك كۆمپانیای جێبەجێكار لە كار وەستێنرابوو ئەوەش بەهۆی بوونی كێشەی یاساییەوە و ئەوە چەند مانگێكە گەڕاونەتەوە و كاری خۆیان دەكەن و چاوەڕێین بتوانن كارەكانیان بەسەركەوتویی ئەنجام بدەن و سودی بۆ گشتی و بەتایبەت هاوڵاتی هەبێت
*دەتوانن سەرپێچیەكانی سەر كارەبای نیشتیمانی چارە بكەن ؟
-لیژنەكانمان بە بەردەوامی دەگەڕێن و چاودێری زیادەڕەوی ئاشكرا دەكەن بەڵام كێشەكە بۆ سەرەتای قسەكان دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی كە كێشەیەك دەبێت ناتوانین چاكی بكەینەوە و كەرەستەكەیەك یان محاویلەیەك دەكەینەوە بیست رۆژێكی پێدەچێت لەم حاڵەتەش هاوڵاتی تاوانی نییە و نابێت بێ كارەبابێت من پاساوی پێنادەم، بەڵام ئەوەش وادەكات ئەو كەسە بڕوات هێڵێكی تر راكێشێ و چەند ئەمپێرێك كارەبای هەبێت، جاری وا هەبووە 10 محاویلە بەیەكەوە وەستاوە ئەوەش واتا نزیكەی 500 ماڵ و ئەمەش بەئاسانی كۆنتڕۆڵ ناكرێت كە هەمو ئامادەن بۆ زیادەرٍِەوی لەسەر تۆڕی كارەبا و جگە لەوەی نزیكەی 300 هەزار بەشداربووت هەیە لەسەر تۆڕی نیشتیمانی دەبێت ئەوانەش كۆمنتڕۆڵ كرێت
*ئەو بڕە كارەبایەی لە كەركوكدا هەیە، بەشی پارێزگاكە دەكات ؟
-كەركوك زیاتر لە 1200 مێگاوات كارەبای پێویستەو لە ئێستا نزیكەی نیوەی ئەو بڕە هەیە كە 600 مێگاواتە و ئەوەش وادەكات بە گشتی نەوەك 12 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین بەڵكو جاری وا هەیە كەمتر لەو بڕەش دابین دەكەین و ئەوەش لەبەرئەوەی چەنێك كارەبا زیاتر ببڕێت ئەوەنە لۆدت لەسەردەبێت و بەمەش 12 كاتژمێرەكە تەحەمول ناكات لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئەو بڕە تەرخان دەكەین بەتایبەت لەم چەند رۆژەی رابردودا كە پلەكانی گەرما گۆراون، لەدوای روداوەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ەوە ئێمە 100 مێگاوات لە هەولێر وەردەگرین و ئەگەرچی پێشتر 200 مێگاوات بوو و بەشێك لە كەموكوڕیەكانی پێچارەسەر دەكرا بەڵام ئێستە نیوەی ئەو بڕەیە و بەهیواین بكرێتەوە 200 مێگاوات باشترە.



‌ 649 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:18:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved