نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
نەبەستنی كۆنگرە یەكێتی بەرەو كوێ دەبات؟
ئا/ یانەی هەواڵ

یانەی هەواڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، پرسیارێكی رۆژنامەوانی ئاراستەی بەشداربووانی كرد سەبارەت بە (بەستنی كۆنگرە لەلایەن (ی.ن.ك)ـەوە چەند گرنگە بۆ دەربازبوون لە قەیرانە نێوخۆییەكان؟ ئایا بەستنی ماڵی حزبەكە یەكدەخاتەوە یان بەرەو لێكترازانی دەبات؟ كەسانێك هەن لەنێو یەكێتی دژی كۆنگرە بن، ئەگەر هەبن بۆ؟)، كۆی وەڵامەكانیش بەمشێوەیە بوون.

دووركەوتنەوە لە موجامەلە
دكتۆر سدیق رەسول پێیوایە :بەستنی كۆنگرە نەریت و پێویستە سەرەكیەكانی هەموو حیزبێكە، بەڵام تا چ رادەیەك یەكێتی سوود لە ئەنجامەكانی وەردەگرێت یان بە پێچەوانەوە، دەبێتە هۆكاری پەرتەوازە بوونی زیاتر، دەگەڕێتەوە بۆ چالاكی بەشداربووانی ئەو كۆنگرەیەو وازهێنان لە (مجامەلە) كردن و بە راشكاوی بە دواداچوون بكرێت لە هەڵسوكەوتی یەكێتی لەم ماوەیەی رابردوودا.

یەكێتی پێویستی بە هەستانەوەیە
بڵند زەندی نوسیویەتی:” كۆنگرە زۆر پێویستە بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی یەكێتی ئەمە لەڕوی فەرەزیەوە، بەڵام لەواقیعدا تا چ رادەیەك كۆنگرە دەبێتە مایەی یەكخستنەوەی یەكێتی؟! پێموایە كۆنگرەی ئەمجارە هەندێ كەس دورخاتەوە، بەڵام هیوادارم فەرزی واقعێك نەبێت كە ویستی چەند كەسێك بێت، بەڵكو دراسەتێكی واقعی دۆخی یەكێتی بێت دور لەمجامەلەو چاوپۆشی، لەبەرئەوەی بەجدی یەكێتی پێویستی بە هەستانەوەیەكی بەهێزە”.

دووركەوتنەوە لە پشكپشكێنە
عەبدوڵا حەساری، بە كورتی نوسیویەتی:” كۆنگرە پێویستەو روحێكی نوێ دەكاتەوە بەر یەكێتی، بەڵام كۆنگرە تەوافوق نا یان روونتر پشكپشكێنە نا، ئەگەرنا نەكردنی باشترە”.

ئامانجی خۆی ناپێكێت
جەبار محەمەد ساڵح رای خۆی لەو بارەیەوە خستۆتەڕوو و دەڵێت:”كۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتە لە یەكێتیدا، بەڵام بۆ ئێستای دۆخی ئاڵۆزاوی یەكێتی ئامانجی خۆی ناپێكێ، هەڵئاوسانی بەردەوامی كادرە ناوەندیەكانی ( ئەندام كەرت بۆ سەرەوە، پەرش و بڵاوی و فەرامۆشكردنی ئەندامانی ) لەگەڵ ئەوەشدا بڕینی یەك میل لەهەنگاوی یەكەمەوە دەستپێدەكات، هەزار كێشەی نێو خۆی یەكێتی بە هەنگاوی بەستنی كۆنگرەی چوارەم سەرەتایەك دروستدەكات بۆ رزگار بوون لەهەڵخزانی زیاترو وەستاندنی كارە ناحیزبیەكانی ناو یەكێتی”.
دەشڵێت:”بەستنی كۆنگرە بەدڵی هەمووان نابێت، چونكە كاریزمایەك نییە هەموو لەدەوری كۆك بن، كە قسەی كرد، لەهۆڵی كۆنگرە خەڵكانی كردە مەكتەب سیاسی و جێگرانی سكرتێر لەبەر ماندوو بوون و خەبات و كاریزمابوونی هەموو بێدەنگی بكەن و تێپەڕێت، وەك لەكۆنگرەكانی پێشووی یەكێتی مام جەلال دەیكرد، ئاساییە ترازان هەبێت، بەڵام بەو شێوەیە نابێت كە كارەساتی لێبكەوێتەوە”.
ئاماژە بەوەش دەكات:” ئەوانەی ترسی لەدەستدانی بەرژەوەندیەكانیان هەیە، مادام مسۆگەر نین بۆ مانەوەیان دژ دەوەستن، هەندێك هەیە دۆخەكە لاوازی كردوون و دەكرێنە ئەو دیو بازنەی حوكمداریەوە ئەوانیش هەر دژن، بەڵام لەزانستی كارگێڕیشدا ئاساییە ئەگەر گۆڕانكاری بەرهەڵستی بۆ دروست ببێت، بەتایبەتی لەدۆخێكی وەك ئێستای یەكێتی، ئەوە شتێكی حەتمیە كە دژ دەبێت”.

نابێ دەستور پێشێل بكرێت
ستار حاجی لە وەڵامەكانی بۆ پرسیارەكان نوسیویەتی:” هەموان دزانین لەهەموو دونیا هەرچی حیزب و رێكخراوو كۆمەڵەو گروپ و ئایینەكانیش دەستورێكی تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆئەوەی خۆیان لەسەر ئەودەستورە رێكخەن و درێژە بەژیانی خۆیان بدەن بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی، كاتێك ئەودەستوورە پێشێل و پشتگوێخراو ئیشی لەسەر نەكرا ئەوە دڵنیابە ئەو رێكخراوە یان حیزبە بەرەو هەڵدێر ئەڕوات، لێرە مەبەستمە بڵێم كەیەكێتی یەكێك لە كێشە سەرەكیەكانی كارنەكردنە بەدەستوورەكەی واتە پەیڕەووپرۆگرامەكەی، دیارە كۆنگرەش كەبەرزترین دەسەڵاتی یەكێتیە، بەڵام لە پرۆگرامی یەكێتی كاتی بەستنی بۆ دیاری كراوە، لێرەوە دێمەسەر پرسیارەكان لەسەر بەستنی كۆنگرە،بێگومان كۆنگرە پێویستیەكی گرنگە بۆیەكێتی بۆگۆڕین و نوێبونەوەی سەرتاپای حیزب، سەرتاپا مەبەستم گۆڕینی سەركردایەتی و مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان، پاشان دیاریكردنی ئامانجەكانی كەبگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەو گۆڕانكاریەكان”. 
دەشڵێت:” خاڵێكی دیكە بێگومان كۆنگرە ئەبێت یەكڕیزی و نوێبنەوە دروستبكات، كاتێك گەیشتە لێكترازان، مانای بوونی وەك حیزب ئەكەوێتە جێگای پرسیار، هۆكارەكانیش زۆرن كاتێك هەر حزبێك بەرەو لێكترازان هەنگاو بنێت”.
ئاماژە بەوەشدەكات:” خاڵێكی دیكە لەسەر بەشێك لەیەكێتی دژی بەستنی كۆنگرەبن، بەڕای من كاتێك هەرئەندامێك یان كادرێك یان سەركردەیەك دژی هەنگاونانی حزبەكەی بوو بەرەو نوێبوونەوە یان باشتر ئەو كەسە بەرژەوەندی خۆی خستۆتە پێش بەرژەوەندی حزبەكەی، بێگومان ئەویش نەخۆشیەكی دیكەی یەكێتیە “.

حزب خۆپاككردنەوەی پێویستە
دكتۆر شێرزاد حەسەن رەزا پێیوایە:”كۆنگرە نەك پێویستە بەڵكو واجبێكی ئەخلاقی و سیاسی و دیموكراسی هەر حیزبێكە، كە لەسەر بنەمای عەقڵی مەدەنی و نوێخوازی و باوەڕبوون بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئاشتی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دروست بووبێت، كۆنگرە تا رۆژێك زووتر بكرێت یەكێتی قازانجی زیاتر دەكات، قاعیدەی یەكێتی و جەماوەرەكەی لە بارێكی زیندووترا جۆش دەدرێت، دەتوانین پرسیارەكە پێچەوانە بكەینەوە، بۆچی كۆنگرە نەكرێت؟یان نەكردنی چی دەگەیەنێت؟ ئەمانە پرسیارگەلێكن، جگە لە بواری چەقبەستن و ناهەمواری و گرژی و قۆرغكاری زیاتر چ ئەنجامێكی تر بەرهەم دەهێنێت بۆ حیزبەكە؟ لە رابوردوودا بینیمان و بە روونی هەستپێكراوە،كە لە دوای گۆنكرە جۆشدان و جوڵەی سیاسی كادر و جەماوەر زیاد دەكات، بە پێچەوانەوەشەوە نەكردنی یەكێتی بەرەو لێكترازان و ساردبوونەوە و سستی دەبات، بە داخەوە دەبوو یەكێتی وەك حیزبێكی مۆدێرن هیچ كات تەنانەت بۆ رۆژێكیش رێگەی نەدایە كۆنگرە دوا بكەوێت، نابێت لە داهاتوتشدا رێگە بە دواخستنی بدرێت لەبەر ئەم خاڵانە:
۱ -یەكێتی ئێستا لە فەراغی چەقی بڕیارداندایە، بەهۆی كۆچی دوای روانشاد مامە، جێگەو پێگەی سكرتێری گشتی چۆڵە، ئەمە هۆكاری لێكترازان و پەرتەوازەیە بەپلەی یەك، چونكە لە تەواجوودی مام دا، هەرچەند رای جیاواز هەبوو بەڵام بڕیاری یەكلاكەرەوەش هەبوو.
۲ - دیاردەیەكی فیزیای هەیە كە بەسەر حیزبیشدا جێبەجێ دەبێت، ئەوەش خۆ پاكردنەوە purification، لە كاتی رۆشتنی ئاودا روو ئەدات بە پێچەوانەوە ئاوی وەستاو بۆگەن دەكات،حیزبیش وایە پێویستی بە خۆێنی تازە و توانای نوێ هەیە بۆ بەردەوامی وگەشە سەندن.
۳ -مەترسیدارترین دیاردە كەڵەكەبوونی كادر بێكار و خاوەن پلەیە لە مەڵبەند و ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیدا.
٤-مەترسیەكی تر كە گرنگە ئاماژەی پێبكەم ئەویش یەكێتی لە حیزبێكی خاوەن بیرە و بەكۆمەڵ كاركردنەوە بەرەو حیزبی ئەشخاس هەنگاو دەنێت، ئەم دیاردە مەترسیدارە رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات، بیروباوەر وحیزبایەتی بەرەو كاڵ بونەوە ونەمان دەچێت و هەلپەرست و ماستاوچی و بێتواناكان لە سێبەری كەسەكاندا گەورە بوون،دڵسۆزان و خاوەن تواناكانیش بێكەس و بێدەسەلات كەوتوون.

بەستنی لە نەبەستنی باشترە
فەخرەدین محەمەد نوسیویەتی:" دەرەنجام هەرچی بێت، بەستنی كۆنگرە لە نەبەستنی باشترە، بێگومان كەمینەیەك، لە پۆستی باڵا ترسیان لە كۆنگرە هەیە دەرنەچنەوە، بۆیە نەیاری بەستنی كۆنگرەن، بەڵام بۆ یەكێتی و پاراستنی پێگەی یەكێتی و راستكردنەوەی هاوسەنگی لە كوردستان، كە هۆكارێكە بۆ رێگری كردن لە تاكرەوی، پێویستە ئەم دۆخە چاك بكرێتەوەو مەركەزێكی قەراری بەهێز دروست بكرێت، ئەوەی رازی نابێت ئازادە چیدەكات، بەڵام مانەوەی یەكێتی بەم دۆخە مەترسی لە پێشكەوتنی زیاترە.

بەرژەوەندخوازەكان دەڕۆن
حەسەن عەلی دەڵێت:" هەموو حزبێك خاوەن پەیڕەوپرۆگرامی خۆیەتی، دیارە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش خاوەنی پەیڕەوی ناوخۆیەو كاتی كۆنگرەی دیاریكردوە كە لەباری ئاساییدا هەردووساڵ جارێك پێویستە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهەر هۆكارێك بێت ئێستا یەكێتی نۆ ساڵە كۆنگرەی نەبەستوە، لەدوای كۆنگرە بەشێكی لێجیابۆتەوە و هەندێك حزب هاتونە ریزەكانی یەكێتی كە چەندكەسێك بەدانان كراون بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی وسەركردایەتی ولەپاش كۆچی دوایی سكرتێری گشتی راوبۆچونی جیاواز لەناو برادەرانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی هاتۆتە ئاراوە لەسەر بڕیاردان ئەمانە و زورشتی تر وادەكات چی زوە كۆنگرەیەكی حەقیقی ببەسترێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە ناوخۆییانە كەبەرۆكی یەكێتی گرتوە".
دەشڵێت:" وای دەبینم ئەگەر كۆنگرەیەكی حەقیقی ببەسترێت ناوماڵی یەكێتی یەكدەخاتەوە ئەوكەسانەی بۆ بەرژەوەندی كەسی لەناو یەكێتی ماونەتەوە،ئەمڕۆ یان سبەی كە بەرژەوەندیەكانیان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە ریزەكانی یەكێتی بەجێدەهێڵن و زۆریشیان جێیانهێشتوە، بۆیە هیچ مەترسیەكی جدی نابینم كەببێتە هۆی لێك ترازانی زیاتر".
رونیشیدەكاتەوە:" لەوانەیە هەندێك هەبن دژی كۆنگرەبن، بەڵام زورینەنین و كاریگەری ئەوتۆیان نابێت لەدنیای دیموكراسی داجێگەی قورغ كاری نابێتەوە، یەكێتی حزبێكی سۆشیال دیموكراتە نابێت لەو پرەنسیپانە لابدات و هەرچی زوە دەبێت هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆبەستنی كۆنگرە كەتێیدا گۆڕانكاری بنەڕەتی بێتە ئاراوە بەهێنانە پێشەوەی دەموچاوی نوێ و عەقڵی تازەو داهێنەر كەتوانای ئیدارەدانی كێشەو ئەزمە ناوخۆیی و دەرەكیەكانی هەبێت".

متمانە دەگەڕێنێتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا بەچەند خاڵێك سەرنجی خۆی بەمشێوەیە خستۆتەڕوو:
كۆنكرە خوێنی تازەی حزبە پێویستە ببەسترێت. 
١- كۆنگرە لەكات و ساتی خۆی ببەسترێت، پرەنسیپی حزبی و تەبایی بە یەكگرتوویی ریزەكانی و دیموكراسیەت و ماف و ئەركی ئەندام دەستەبەر دەكات.
٢- پێگەی حزب لەنێو خۆو دەرەوە بەهێز دەكات. 
٣- حزب ئەتوانێ‌ خۆی بگونجێنێ‌ لەگەڵ سیاسەتی سەردەم و جێ نەمێنێت لەو مینبەرە .
٤- متمانە بۆ خۆی و هەڤاڵانی دەستەبەر دەكات. 
٥- حزب گەشە ئەكا ململانێكان رێڕەویان ئەگوڕێ‌ لە دەستەگەری وبەرژەوەندی بۆ فكرو ئایدۆلۆژیای حزبی.
 ٦-حزب پاكەبێتەوە لەگەندەڵی و خراپەكاری و پاوانی دەسەڵات. 
٧- پێویستە لە كات و ساتی خۆی كۆنگرە ببەسترێت و كۆنگرە سانسۆرو چاودێر بێت لە رێگای پەیڕەوی ناوخۆو رێگرە بێت لە كلك گرێدان و دەستەگەری و بەرژەوەندخوازو بزنسكاری و پاوانخوازی. 

سیروان لێشت نەدەم هەر دەمبەی!
م.بابەكر سەعدوڵا نوسیویەتی:" بەڕای من ئەوەی لە دوای كۆنگرە یەكێتی بەجێدێڵێت كەسێكی پەڕوباڵ كراو دەبێت و هیچ قورساییەكی نامێنێ، پارتیش هیچ حسابێكی بو ناكات، حزب واتا كۆنگرە، بابكرێت و سیروان لێشت نەدەم هەر دەمبەی".

گرفتەكان قوڵپ دەدەن
دڵسۆز حەمە دەڵێت:"كۆنگرە بكرێت، ئەو تۆزەشی كە ماوە بە یەكێتیەوە ئەوەشی نامێنێت، هەر ئەو ترسەیشە كەكەس ناوێرێت رۆژێك بە كۆنكرێتی بۆ كۆنگرە دیاری بكرێت، هەمووی ترسی لێكترازان و هێنانەسەر مێزی ئەو هەموو گرفتە قووڵەی هەیە كە ئێستا لە ژێرەوە قوڵپ دەدات !!

خراپترین قانون لە بێ قانونی باشترە
عەلی قەڵایی پێیوایە: هەر دەر ئەنجامێكی هەبێت بەستنی كۆنگرە گرنگە هاوشێوەی ئەو قاعیدە قانونیەی (خراپترین قانون لە بێ قانونی باشترە)، چونكە بەشێكی زۆری ئەم قەیرانەی ئێستای یەكێتی ئەنجامی نەبەستنی كۆنگرە بووە لە كات و ساتی خۆیدا .
دەشڵێت: لەبەر ئەوەی یەكێتی دەبێت ناوەندی بڕیاری هەبێت و سەركردایەتێكی نوێ هەڵبژێرێت كە خەونی گەورەی هەبێت بۆ ئەوەی یەكێتی ببێت بەبەشێكی گرنگی هاوكێشە ناوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی و گۆڕانكاری لە بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی حیزب بكات كە گونجاو بێت لەگەڵ هەلومەرجی ئێستادا، ئەمانە تەنها بە بەستنی كۆنگرە دەكرێت.
ئاماژە بەوەشدەكات: دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئەندامێتی كۆنگرە زامنی سەركەوتنی كۆنگرە فەراهەم دەكات و دەبێت كۆنگرەیەكی تەوافوقی نەبێت تاكو لانیكەم كۆتایی بە دەستەو گروپ و باڵباڵێن بهێنێت".
رونیشدەكاتەوە: بۆیە بەستنی كۆنگرە گرنگە لەبەر ئەوەی كۆتای دەهێنێت بە بەشێك لەو سەركردایەتی و م.س یانە پیرو نەخۆش و مشەخۆرۆ كە ئیحتیكاری دەسەڵاتی حیزبیان كردووە لە پێناوی بەرژەوەندی ناڕەوای خۆیان، كەواتە تاكە ریگا لەبەردەم هەڵسانەوەی یەكێتی بەستنی كۆنگرەیەو بە پێچەوانەوە وەزعی یەكێتی زۆر خراپتر دەبێت".






‌ 452 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:21:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved