نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە كەركوك 1800 توشبوو تۆماردەكات و پێویستی بە هاوكاری بەردەوامە
ئا / هەواڵ


بۆ ماوەی سێ ساڵ دەچێت لە شاری كەركوكدا ناوەندێك بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كراوەتەوە بەردەوام پێویستی بە هاوكاری دارایی بەهێزە بەهۆی زیادبوونی نەخۆش و پێداویستییەكانیان، ئەو ناوەندە لە ماوەی دوو ساڵی رابردویدا بەشێوەیەكی بەرچاو نەخۆش لێی زیادی كردوە بەجۆرێك لە كردنەوەی ئەو ناوەندە تەنها نزیكەی 180 نەخۆش هەبووە، بەڵام ساڵی 2018 زیاتر لە 1800 نەخۆش لەو ناوەندە تۆماركراوە.
دكتۆر نیاز ئەحمەد بەڕێوەبەری ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "ئێمە وەكو تۆماركردن هەمو سەری ساڵێك ژمارەی یەك دەست پێدەكەینەوە بۆ ئاماری ساڵانە، بەڵام ساڵی پار 950 نەخۆشی گرێی رەق واتا (اورام الصلبە) تۆماركراوە، لەگەڵ نزیكەی 960 نەخۆشی لە جۆری نەخۆشیەكانی خوێن و شێرپەنجەی خوێن تۆماركراون، واتا بە هەردووكیەوە زیاتر لە 1800 نەخۆش تۆماركراوە لەو ساڵەدا".
بەڕێوەبەری ناوەندی چارەسەریی شێرپەنجە رونیكردەوە: "سەنتەری شێرپەنجەی كەركوك بە هیچ شێوەیەك ئەو یارمەتیە نادرێت كە وەكو پێویست بێت، ئەو یارمەتیانەی كە دێت لە خەڵكی سادە و هاوڵاتیانەوەیە و بڕە پارەكان كەمن، چونكە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بتوانین نەخۆشی پێ بنێرینە دەرەوە و ئیشی گەورەی پێبكەین، ئەوەی ئێستا هەیە هاوكاری خەڵكیە و نەخۆش هەیە نرخی تەنها یەك دەرمانی چارەسەرێكی ئەگاتە هەزار دۆلار".
دكتۆر نیاز ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەنتەرەكەمان كێشەی دەرمان هەیە، چونكە هەندێك دەرمانی ئێمە هەن كە لە نەخۆشخانە نەبوو ئاسان نییە بڕۆین لە بازاڕ بیكڕیت و كەركوكیش تایبەتە بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە و ئەو رێنماییانە توندترە لەچاو ئەو یاسانەیەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە لە هەرێم هەندێ دەرمان دەتوانی لە شوێنی تایبەت بیكڕیت بەڵام لای ئێمە دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ كوالیتی كۆنتڕۆڵی بەغدا".
وتیشی: "ئەگەر پارەش نەبێت زۆر زەحمەتە بچیت دەرمانی كیمیایی بكڕیت لە بازاڕدا و ئەوەی لە بازاڕ هەیە هەموی بەشێوەی تەهریب دێت و بە كوالیتی كۆنتڕۆڵ تێنەپەڕیوە ئەوەش وادەكات نەزانی ئەو دەرمانە كاریگەری هەیە یان نا ئەسڵە یان عادی".
دروستكردنی سەنتەری كەركوكی چارەسەرە شێرپەنجەییەكان سەرەتا لەسەر ئەرك و داوای وەبەرهێنەری شارەكە رەمەزانی حاجی رەشید بووە و ئەو پێی هەستاوە، ئەو شوێنە پێشتر بنكەی پۆلیسی پاراستنی رێگاوبانی دەرەوە بوو، ئەوكات داوا لە پارێزگار كرا كە دكتۆر نەجمەدین كەریم بوو، ئەو شوێنە پێشتر نەخۆشخانە بووە و بكرێتەوە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری شێرپەنجە،
ئەگەرچی ئەوكات پارێزگار وتی حكومەت توانای نییە بەو ئەركە هەستێ بەڵام، وەبەرهێنەرێك بەو ئەركە هەستا بە هاوكاری كەسانی تر و ناوەندەكە هەندێك شوێنی نوێی دروستكرایەوە هەندێك نۆژەنكرایەوە و هەروەها دوو هۆڵی گەورەی تێدا دروستكرا، دوای تەواو بوونی كارەكان لە 16/2/2016 سەنتەرەكە بەڕوی هاوڵاتیاندا كرایەوە.
لەو بارەیەوە رەمەزان حاجی رەشید وەبەرهێنەر و سەرمایەدار بۆ هەواڵ وتی: "پار لە مانگی رەمەزەندا كەمپینێكمان بۆ نەخۆشخانەكە كردەوە و پێراریش كەمپینێكی گەورەمان كردو پارێزگار و بەرپرسی مەڵبەند تێیدا ئامادەبوون جگە لەوانەش چەندین كەسایەتی و رێكخراو بەردەوام هاوكاربوون و كۆمەكیان بۆ سەنتەرەكە كۆكردوەتەوە".
رەمەزانی حاجی رەشید رونیكردەوە: "ئەركی هەمو سەرمایەدارەكانە زۆر بە باشی و بە پەرۆش و بە رێكخراویی هەمویان هاوكاری ئەو نەخۆشخانەیە بكەن، چونكە خوانەخواستە بیهێننە پێش چاوی خۆیان كەسێكی خۆیان توشی ئەو نەخۆشیە بێت بزانن چی تێچوویەكی دەوێ و هاوڵاتی كەم دەرامەت نییەتی، خەڵكی دەوڵەمەند دەچن لە ئەوروپا و وڵاتان چارەسەری خۆی دەكا بەڵام فەقیرەكە چی بكات، جا بۆیە ئەو هاوكاریە زۆر زۆر پێویستە لە بەرئەوەی دەرزی و دەرمانەكان زۆر گرانن".
وتیشی: "داواكارم لە سەرمایەدارەكانی كەركوك بێ جیاوازی هەر كەسە و لە ئاستی توانای خۆی هاوكاری ئەو ناوەندە بكات كە كارێكی زۆر پێویستە و دەستخۆشی لەو خەڵكانەش ئەكەم كە وا هاوكارن و ئێستاش هەر هاوكارن و سوپاسیان دەكەین".
ئەو وەبەرهێنە ئەوەشی رونكردەوە: "خۆم مێز و كورسیم لەو سنتەرە داناوە و بە مانگی رەمەزان هاوكاربووین و راستە كاری من نییە، بەڵام بە ئەركێكی خۆمی دەزانم و شارەكەی ئێمە هیچ جیاوازی نییە لە شارەكانی تر، بۆ نمونە لە سلێمانی كرا بە هەڵمەتی گشتی و مەلاكان وتاریان بۆ تەرخانكرد لە جیاتی ئەوەی خەڵكی زەكات دەركەن پارە بۆ نە خۆشخانەی شێرپەنجە تەرخان بكەن، لێرەش با وا بكرێت و میدیا و رێكخراوەكان رۆڵ ببینن".



‌ 509 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:23:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved