نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
مژدە ….
ستار ئەحمەد

شەكرە ژنێك
چێژە عەشق و
نوقڵە هیواو
بەفرە خۆزگەم پێدەبەخشێت
ژنێك چوون شیعرو
لە ئەوینا سەرمەست و شێت
ئێواران گەرمەسۆز
شەوان شەرمە خەوو
رووناكی دڵ
لەئاسۆی دەروونی هەڵدێت
زەردەی بەیان هەڵدەسێنێ و
شاباڵی ئەمەك توند دەگرێت
هەتا دەگاتە ترۆپكی
گەرمە هەناوی نیوەڕۆ
وێڵە ژنەو
بەدوای خۆی و رۆحی من و
دوندی دەروونا دەگەڕێت
پیتێك لە ئاونگی لێوی
چرپەیەك لە ترپەی دڵی
هەناسەیەك لە ماچێكی
سفرێك لەگۆی مەمكەكانی
لە تروسكەی نیگایەكا
بەگلێنەم دەشۆمەوە
چاوانم دەكەمە رێچكەی
خەونی ئاڵ و
تەمەنی شەنگی ئاواتی
لە كۆشما هەنسكدەدات و
عومرێكی نوێم پێدەنووسێ،
بەرگی لاویم دەكاتە بەر
دەمبا بەرەو شەوچرای ژوان
گوڵە خۆزگەو
لاسكە تاسەو
رەگی مژدەم پێ دەڕوێنێ
ژنێك لە بۆسەی ژیانا
چەشنی چیا
بۆ مانەوەم
بووەتە چاكترین سەنگەر.

‌ 429 جار بینراوه‌
2/9/2019 4:43:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved