»  پەڕەموچ
ئەو رۆژە ئەڵوەن گریا
كارزان خانەقینی


“پێشكەشە بە رۆحی پاكی ئەحلام مەنسور”

ئەو رۆژە ئەڵوەن گریا!
كەس نەیزانی 
هەر بەجارێ 
هەموو فرمێسكی دونیای 
ڕژاندە نێو 
باوە گەزێ و
كۆشی گەرمی دەلۆڤانی. 
ئەو رۆژەی ئەڵوەن گریا!
دادە ئەحلام
لە نێو شەشدانی خەودا
راچەڵەكی و
ئازاری دەدا ویژدانی 
چونكە ئەڵوەن نابێ بگری!!
گریان تەنها بۆ كەسێكە 
كە غوربەت ئەبێ بە زیندانی 
بەڵام ئەحلام 
غوربەتی كرد بە غەریب و
هێشتی فرمێسك 
قەتیس ببێ لە چاوانی.
ئەو رۆژە ئەڵوەن گریا!
نەیدەزانی
كە هەرگیز باوەگەزێ و
دەلیگ داش و خوشكە گوڵەم 
رازی نابن 
بە چۆڕێ ئاو.
قبووڵ ناكەن 
بە سووتانی دڵ و هەناو
ئەمڕۆش .
كاتی دادە ئەحلام گەڕایەوە،
كاتێ سەدای لایە لایەی 
مەرگی ناكاو 
بە ئەسپایی.. لە خدری زیندە 
دەنگی دایەوە.
بۆیە ئەڵوەن 
هەموو قینی هەڵڕژاندو
تووڕەیی دنیای باراندو 
بۆ نێو دوچڵە بەری دایەوە.

‌ 78 جار بینراوه‌
2/9/2019 5:02:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved