»  وەرزش
باكورییەكان كێبڕكێی نوێنەرایەتیكردنی كەركوك دەكەن
هەواڵ


وا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 13/2 یاری  گەڕانەوەی خولی باسكەی یانە پلە یەكەكانی كەركوك  كە یەكێتی تۆپی باسكەی كەركوك سەرپەرشتی دەكات لە شارۆچكەی دووبز لە نێوان هەردوو یانەی گازی باكورو نەوتی باكور بەڕێوەبچێت.
یەكێتی تۆپی باسكەی كەركوك و بەمەبەستی دیاریكردنی نوێنەری كەركوك بۆ خولی پاڵاوتنی یانە پلە یەكەكانی عێراق  كە  بە تەنها هەردوو یانەی ( نەوتی باكور و گازی باكور ) بەشداریان تێدا كردووە  ، دوو یاری بە شێوازی  رۆیشتن و گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە ئەنجام دەدرێت، لە یاری رۆیشتندا  یانەی گازی باكور تووانی بە ئەنجامی (82-72)  خاڵ بیباتەوە .
جێی ئاماژەیە یانەكانی ( سۆلافی نوێ، سەورە، دووبز، خاك، نەوتی باكوورو  گازی باكوور ) لە ریزی یانە پلە یەكەنانی عێراقن،  بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە تەنها هەردوو( یانەی گازباكوور و نەوتی باكوور ) بەشداری خولەكەیان كردووە ".









‌ 595 جار بینراوه‌
2/9/2019 5:09:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved