»  وەرزش
هێزی لەشی كەركوك دەچێتە بەغدا
هەواڵ

هەڵبژاردەی هێزی لەشی كەركوك لە ئاستەكانی لاوان و پێشكەوتووان بەشداری پاڵەوانێتی عێراق دەكات كەوا بریارە 12 ئەم مانگە لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە پاڵەوانێتییەكە زەیا عباس سكرتێری  یەكێتی هێزی لەشی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی " پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عێراقەو كەركوك  بە دوو تیپی لاوان و پێشكەوتووان بەشدار دەبێت ". 
 هەروەها وتیشی " بە هۆی بێتوانایمان لەسەر ئاستی هونەری ئاستی تازەپێگەیشتووانیكەركوك لەو ئاستەدا بەشداری نەكرد ". 
 سكرتێری یەكێتی هێزی لەشی كەركوك ئەوەشیخستەڕوو:" لە ئێستادا هەردوو هەڵبژاردەی لاوان و تازەپێگەیشتووان لە كەمپێكی مەشق و راهێنانی ناوخۆییان بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتیەكە دەستپێكردووە ". 
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا زەیا عەباس  ئاماژەی بۆ چۆنیەتی دیاریكردنی یاریزانانی بەشداربوو كردو وتی:" یاریزانەكان لەسەر بنەمای دوایین پاڵەوانێتی یانەكانی كەركوك كە سەرەتای هەفتەی رابردوو ئەنجاماندابوو هەروەها بە رەچاوكردنی ئەو ریكۆردانەی تۆماریان كردووە لە ركابەرییەكاندا دەستنیشان كراون".

‌ 81 جار بینراوه‌
2/9/2019 5:10:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved