هەواڵ
عەبۆل محەمەد یەكێك لە یاریزانە لاوەكانی تۆپی پێی شاری كەركوك كە توانیویەتی لە ماوەیەكی كورتدا لە پێكهاتەی یانەكانی كەركوك جێگای خۆی بكاتەوە، لەم دیدارەی (هەواڵ)ـدا باس لە دەستپێك و خواستەكانی دەكات.
* یەكەم دەركەوتن لەگەڵ چ تیپێك و ساڵی چەند بوو ؟
-سەرەتا لە تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی خاك بوو لە ساڵی 2012-2013 دواتر تیپی لاوانی هەمان یانە .
*كێ هاندەری سەرەكیت بوو ؟
- دەوتوانم بڵێم خولیام بۆ تۆپی پێی لە منداڵیەوە هاندەری سەرەكیم بووەو دواتر راهێنەرە بەڕێزەكان كە ساڵانی رابردوودا راهێنەرم بوونە.
* ئەو یانانەی نوێنەرایەتیت كردوون ؟
-لە وەرزی پاردا لە ریزی یانەی رانیە یارییم كردو لە وەرزەی ئەمساڵی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ یانەی سۆلاف یارییم كردو لە خولی پلەیەكی عێراق یارییم بۆ خاك كرد.
* وەكو یاریزان هەنگاوەكانت بۆ سەركەوتن چیە ؟
- یاریزان لە هەر تیپ و شوێنیك بووە دەبێت بە دڵەوە یاری بكەیت پێش جەستەت، چونكە كە دڵەوە یاریت كرد وزەت پێدەبەخشێت .
* تیپی میللی تا چەند گرنگی هەیە لە لات ؟
- یاریگای تیپە میللییەكان هەمیشە لە كەركوك وێستگەیەك بوونە بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشچوون، چونكە لە كوردستان سەرجەم خولەكان ماوەكانیان لە چوار مانگ تیپەڕ ناكات، بەڵام تیپە میللیەكان هەمیشە لە چالاكیدان .