»  وەرزش
دڵسۆزیە !
حسێن عەلی


 قەیرانی دارایی كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر رەوتی وەرزشی كەركوك كردووە، بە شێوەیەك زۆرێك لە یارییە وەرزشیەكان كە یانەكان لە سەردەمی خێردا پاڵپشتیان دەكردو تیپیان تێدا هەبوو، لە ئێستادا  پوكاونەتەوەو بەرەو نەمان هەنگاو دەنێن، لە سەردەمی خێردا یانەكان بە دوای چالاكیە وەرزشییەكان ویڵ بوون، بەڵام لە ئێستادا وەرزشكارانی ئەو چالاكیە وەرزشیانە زۆر دەگمەنە ببینیت یانەكان ئاوڕَیان لێبدەنەوە،  لە كەركوك چەندین یاریی وەرزشی فێرگەی تایبەتی بە خۆی دامەزراندووە، ئەو فێرگانە چەندین وەرزشكاری لێهاتوویان بەرهەمهێناوەو بۆ بەردەوامیان  و بەرەوپێشچوونیان پێویستە بەشداری پاڵەوانێتیەكان و نوێنەرایەتی یانەكانی بكەن، ئەمە لە كاتێكدایە زۆرێك لە یانەكان دیلی دەستی قەیرانی دارایین، ئەمەش هۆكارن كە سەرپەرشتیاران و راهێنەران لە هەر پاڵەوانێتییەك دێتە پێشیان توواناكانیان بخەنە خزمەت ئەو یانانەی دەیانەوێت نوێنەرایەتیان بكەن تەنانەت گەر بە نانەسكیش بێت، بێگومان رەنگە لە لایەن هەندێكەوە كارێكی نەشیاو بێت و سوكایەتی كردن بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئەمە بە كارێكی پیرۆزو دڵسۆزی دەزانم و پێویستە یانەكان و بگرە یەكێتیە وەرزشیەكانیش هاوكار و هاندەریان بن .

‌ 118 جار بینراوه‌
2/9/2019 5:16:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved