هەنار باشترین دەرمانی سروشتی قۆلۆنە
هەواڵ
پزیشكانی ئەمریكی زانكۆی لویزفێل رایدەگەیەنن، خواردنی هەنار هەوكردنی قۆلۆن كەمدەكاتەوە، پزیشكە ئەمریكییەكان لە توێژینەوەیەكدا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی هەنارو كەمكردنەوەی هەوكردن لە قۆڵۆن.
(ڤێنكاتا كریچنا روژالیا) توێژەر لە زانكۆی لویڤیل و یەكێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە رایگەیاندووە، ئەم میوەیە بە رێژەیەكی باش بە دژە ئۆكسێنەكان دەوڵەمەندە، هاوكات لە كاتی پرۆسەی هەرسكردن مادەی “ئیلاگیتنینس” كە لە هەنار هەن، لەلایەن بەكتریاكانی گەدەوە تێكدەشێن و سەرەنجام “یورۆلیتینا A” لە جەستەدا دروستدەبێت و بەمەش هەوكردن لە قۆڵۆن كەمدەبێتەوە، هەر بۆیە ئەوانەی نەخۆشی هەوكردنی قۆڵۆنیان هەیە ئەگەر رۆژانە هەنارێك بخۆن نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان كەمتردەكاتەوە.
|