نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، كه‌ركوك باشترینه‌
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە

 

له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌وره‌ حیزبی كوردی پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا كه‌ له‌ (18)ـی شوبات كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گرێ بدرێت و هاوشانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت.

هه‌ر له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوولایان لێدوانێكی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رای لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ وتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر ده‌به‌سترێت.. تا نووسینی ئه‌م وتاره‌ ئه‌و مشتومڕه‌ هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

پارتییه‌كان به‌ بیانووی داگیركاری نایانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌ركوك بكرێت، توركمان و عه‌ره‌به‌كان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ركوك سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بن له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.

له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر توركمان و عه‌ره‌به‌كان به‌شداری نه‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌ڕێزیان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ن، ئاسته‌نگێكی تر هاته‌ به‌رده‌م به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، چونكه‌ ناوبراو به‌شێكه‌ له‌ كێشه‌كان و به‌هۆی بڕیارێكی دادگاوه‌ له‌سه‌ری ناتوانێت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كان بكات، به‌مه‌ یه‌كێتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن رایانگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نابن گه‌ر ناوبراو سه‌رپه‌رشتی بكات.

وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفته‌و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی ئه‌نجومه‌ن پێشنیاری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ به‌غدا هاته‌ به‌رباس و پێش هه‌موو كه‌سێك لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بڕۆنه‌ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و سوربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند.

به‌رای به‌نده‌ش بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌وجۆره‌ باشترین شوێن و یاساییترینیان كه‌ركوكه‌... هه‌ولێر به‌پایته‌ختی نه‌ته‌وه‌یی خۆم ده‌زانم و هیچ گرفتێكم له‌گه‌ڵ سازدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌و شاره‌ نییه‌، به‌ڵام كاتێك عه‌ره‌ب و توركمان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌واته‌ جگه‌ له‌ خولانه‌وه‌ له‌ بازنه‌یه‌كی داخراودا هیچ شه‌رعیه‌تێكی نابێت، سه‌باره‌ت به‌ به‌غداش كه‌ پایته‌ختی نیشتمانی هه‌مووانه‌و هه‌موومان كێبڕكێی شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كانی به‌غدامانه‌، بۆیه‌ گه‌ر له‌ به‌غداش بكرێت به‌لای منه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه‌ به‌شداری نه‌كات واتا هیچمان به‌ هیچ نه‌كرد.

جه‌نابی بارزانی له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان چاكبكه‌نه‌وه‌، به‌كردارییش زۆریان چاك كردۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندی باشیان دروستكردووه‌و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ر له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ ستراتیژیانه‌ی كه‌ نه‌هامه‌تی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان لێكه‌وته‌وه‌.

له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌ی (بینا و ئیسڵاح) پێشنیاری ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌وه‌رزی نوێی یاسادانان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان بده‌ن، به‌و پێییه‌ كه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا له‌ كه‌ركوكیش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت، ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك به‌ده‌ر نابێت له‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌، به‌مه‌ش تا هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ دۆخی ئێستای شاره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بۆیه‌ له‌م كات و ساته‌دا كه‌ركوك باشترین جێگایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی تێدا بكرێت و پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاری پێویست بۆ گۆڕانكارییه‌ چاره‌نووسازه‌كان بدات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ بڕیارێكی بارزانی هه‌یه‌ به‌ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌ كه‌ركوكیش وه‌ك چۆن له‌ به‌غدا راستی كردنه‌وه‌، چونكه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان دواكارتی پارتی له‌كه‌ركوك ده‌سوتێت.

‌ 832 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:36:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved