نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
په‌رله‌مانتارێك: هیچ رێكه‌وتنێك له‌مه‌ڕ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌كراوه‌
هەواڵ

 

مزر خه‌زعه‌ل په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ئیسڵاح  رایگه‌یاند: ئه‌مریكا هیچ رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ عێراق نه‌كردووه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناو خاكی عێراق، به‌ڵام واشنتۆن دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و داگیركردنی چه‌ند شارێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان به‌غدا واشنتۆنی پێشێلكردووه‌.

خه‌زعه‌ل وتیشی:” ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌ نێوان به‌غداو واشنتۆن ساڵی 2008 ئیمزاكرا بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانیان بوو له‌ عێراق و مانه‌وه‌ی پاڵپشتی لۆجستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق بوو، وه‌ك مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردن”.

باسی له‌وه‌شكرد:” به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ باس له‌ بوونی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ناكات له‌سه‌ر خاكی عێراق”.

ناوبراو وتی:” رێكه‌وتنه‌كه‌ باسی به‌رگریكردنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی هات، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی بۆمان نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌ قالبی پێشیلكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌. “ 

ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌: حكومه‌ت هیچ رێكه‌وتنێكی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئیمزا نه‌كردووه‌، په‌رله‌مانیش كاری یاسایی ده‌كات بۆ ده‌ركردنی هه‌ر هێزێكی داگیركه‌ر له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتوون، لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشتر (70) ئیمزای به‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق كۆكردۆته‌وه‌و بۆ نه‌هێشتنی هیچ هێزێكی چه‌كداری ده‌ره‌كی له‌ عێراق و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقیش له‌م نزیكانه‌ راپۆرتێكی دوورودرێژ له‌ باره‌ی قه‌باره‌و ورده‌كارییه‌كانی تری سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه‌.

‌ 713 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:37:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved