»  کوردستان
مافی مرۆڤ له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ هۆشداری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی قورس ده‌دات
هەواڵ

 

نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ دیاله‌ شاره‌كه‌ی به‌ سه‌ربازگه‌ شوبهاندو جه‌ختیشیكرده‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی ناو پارێزگاكه‌ چه‌كی زۆریان هه‌یه‌. سه‌ڵاح مه‌هدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ دیاله‌ رایگه‌یاند:” رووداوه‌كان و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌كان كه‌ به‌سه‌ر شاری دیاله‌دا هاتووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ چه‌ندین جۆری چه‌ك بۆ پاراستنی خۆیان بكڕن”.

ده‌شڵێت:” كاتێك كه‌ دۆخه‌كه‌ نائارام بوو ناچاربوون چه‌كی جۆراوجۆر بكڕن و یاسای ده‌وڵه‌تیش رێگه‌ی پێده‌دان، به‌ڵام ئێستا له‌ شه‌ڕی هۆزه‌كان و ناوچه‌كان و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیش به‌كاریان ده‌هێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:” پارێزگاكه‌ به‌هۆی زۆری چه‌ك و ئاساییبوونی كڕین و فڕۆشتنی چه‌كه‌وه‌ به‌ مه‌یدانی جه‌نگ ده‌چێت زیاتر وه‌ك له‌شار، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك هاوڵاتی چه‌كی مامناوه‌ندو له‌ شوێنه‌ دووره‌ده‌سته‌كاندا چه‌كی قورسیش هه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی تایه‌فی له‌شاره‌كه‌.

مه‌هدی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌:” نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و دانانی یاسایه‌ك بۆ سنوورداركردنی بۆ پیاوانی ئه‌منی شاره‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.”.

‌ 444 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:39:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved