»  کوردستان
ناوچه‌كه‌بۆ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاماده‌ده‌كرێت
هەواڵ

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا زیاتر له‌هه‌ر كاتێك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌له‌ئێران و توركیاو سوریاو عێراق دژایه‌تی كورد ده‌كرێت، به‌ڵام چاودێران و میدیا جیهانیه‌كان ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كه‌ن به‌ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تێكی نوێی كوردی, هاوكات راپۆرتێكی رووسی پێشبینی ده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ ئاماده‌بكرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كوردستانه‌وه‌هه‌یه‌، كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی جه‌نگی  یه‌كه‌می جیهانه‌وه‌، پرسی گرنگ و سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه‌و به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا دابه‌شكراوه‌.

رۆژنامه‌ی “نینیزاڤی سیمایا گازیتا”ی رووسی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌تێیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی كردنی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاندووه‌بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌ دێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا روونی كردۆته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌كه‌ئیسرائیل ده‌یه‌وێت و سه‌ركرده‌كانی گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی پارتی لیكۆدی ئیسرائیل له‌“كنێست” به‌نوێنه‌رایه‌تی یواف كیش رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته ‌ئیسرائیل هاوكاری هه‌وڵه‌كانی كورد بكات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.

فردریك هۆف، به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌كه‌دووپاتی كردۆته‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كنێست ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌باشه‌ی له‌نێوان ئیسرائیل و كورد هه‌یه‌.

یه‌لیزاڤیتا تسوكۆڤا، توێژه‌ری ئیسرائیلی، به‌رۆژنامه‌رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانی ئیسرائیل چاویان به‌سه‌ركرده‌كورده‌كانی سوریا كه‌وتووه‌و چه‌ندین پێشهاتی سیاسییان له‌ناوچه‌كه‌ تاوتوێكردووه‌.

فرێدریك هۆف، به‌دووریشی نازانێت ئیسرائیل هه‌وڵێكی نوێ بدات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو تایبه‌ت به‌كورد، ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئامانج و هه‌وڵه‌ی ئیسرائیلیش، به‌نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ده‌وره‌ دراوه‌.

‌ 478 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:42:52 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved