»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هەواڵ

 

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

*رۆژی چوارشه‌ممه‌، ٦/٢/٢٠١٩، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: نارنجۆكێك له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك له‌ ناوه‌راستی شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان دوو سایده‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن پسپۆرانی به‌رگری شارستانی گواستراوه‌ته‌وه‌ شوێنی مه‌به‌ست.

* نوێنه‌ری پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان رایگه‌یاند: كه‌سێك به‌ناوی جه‌بار سابیر دانیشتوی غه‌رناته‌ (وه‌لید جه‌بار)ی كوڕی خۆی به‌ چه‌قۆ ده‌كوژێت و دواتر خۆی راده‌ستی یاسا ده‌كات.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان رایگه‌یاند:"چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ له‌ گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵا ده‌دزن و شێوه‌و ورده‌كارییه‌كان به‌سه‌ر بازگه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا گشتگیر ده‌كرێت.

* به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:"نزیك گوندی (عواد المهاوش و سلمان) رێگه‌ی نێوان ریازو تكریت بۆمبێكی چێنراو به‌سه‌ر لیوای (6)ـی فیرقه‌ی مغاویردا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی سه‌ر به‌ لیواكه‌ به‌ ناوه‌كانی (باسم حجل و حه‌بیب لهێب هدهود، به‌سه‌ختی بریندارده‌بن و ده‌گوازێنه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك.

*رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 7/2/2019،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌ورای خوارووی كه‌ركوك كیایه‌كی سپی بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌دزرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی (نجم فاروق محمد) سكاڵابه‌رزده‌كاته‌وه‌و شێوه‌و ورده‌كاریه‌كان ده‌درێته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو هه‌موو بازگه‌كان.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و به‌شی تازه‌و داقوقی نه‌هێشتنی تیرۆر  هه‌ر یه‌ك له‌ (مسعود جمیل عواد، احمد مسعود جمیل) نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزێران.. به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ده‌سگیر ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێن.

* رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2019،  پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: بۆمبێكی چێندراو له‌ گوندی "غه‌ریب وه‌ستی" سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌باسی ده‌ته‌قێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی كوژرانی (عه‌لی حسین عه‌لی نوری) كه‌ سه‌ر به‌ فه‌وجی 1 لیوای 3 فیرقه‌ی 6، به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ لقی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان خوێندكارێكی ئاماده‌یی به‌ناوی محه‌مه‌د خالد محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ده‌ستگیركرد چونكه‌ ناوی له‌ لیستی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش هاتووه‌و به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ شانه‌ی هه‌ڵۆكانی سه‌ر به‌ حه‌شد تاوانبارێك به‌ناوی ولدی محمود جدوع له‌ گوندی تركه‌ڵان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت.

*  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی گه‌شتیاری ژنێكیان به‌ناوی  "هیبه‌ عه‌دنان خه‌ڵه‌ف، ده‌ستگیركرد كه‌ كارمه‌نده‌ له‌ كۆفی شۆپی (ورق النعناع) له‌ شه‌قامی قودس، چونكه‌ به‌پێی ماده‌ی (453ق ق ع) له‌ لایه‌ن دادوه‌ری گشتی دادگای كه‌ركوكه‌وه‌ داواكراوه‌.

* بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌ رایگه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك: دوای راگرتنی ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ ده‌ركه‌وت شۆفێره‌كه‌ به‌ناوی نه‌جم عبدالله حسین تاوانباره‌و بڕیاری له‌ سێداره‌دانی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 1997ـه‌وه‌ له‌ ده‌ستی دادگای موسڵه‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌، ده‌ست به‌جێ ده‌درێته‌ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ جێی مه‌به‌ست.

*  رۆژی دووشه‌ممه‌، 11/2/2019،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ سواری ئۆتۆمبیلێكی كیای سیرانتۆ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاریڤۆو له‌ هه‌ریه‌ك هیوا محمد مولود عه‌لی خاوه‌ن بانكی ئه‌هلی و محه‌مه‌د سه‌عید فه‌تاح كاسبكار بڕی (13) ملیۆن دینار ده‌دزن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

* به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: نزیك گوندی ته‌حویله‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریازی خوارووی كه‌ركوك بۆمبێكی چێنراو به‌ گه‌ڵابه‌یه‌كی بارهه‌ڵگردا ده‌ته‌قێته‌وه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

* به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: له‌ گوندی سه‌لمانی نێوان رێگه‌ی سه‌ره‌كی ره‌شاد ریاز به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ دوو سه‌ربازی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی فیرقه‌ی 6 لیوای 3 بریندار ده‌بن و ده‌گوازرێنه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتر له‌لایه‌ن به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ گه‌مارۆدراوه‌.

‌ 448 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:44:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved