نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئوردنیش ده‌ڕوات هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك نابێت
هەواڵ

 

به‌پێی زیانیاریه‌كانی هه‌واڵ، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك بۆ پاڵاوتگه‌ ناخۆییه‌كان و وڵاتانی توركیا و ئوردن ره‌وانه‌ ده‌ركرێت.

هه‌ر به‌پێی زیانیاریه‌كان، حكومه‌تی عێراق به‌ هۆی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پێشوی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئوردن هه‌یبوه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و نه‌وته‌ی بۆی ره‌وانه‌ ده‌كات به‌ نرخێكی زۆر كه‌متره‌ به‌روارد به‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ له‌ رێگای ته‌نكه‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كرێت.

سه‌رچاویه‌ك له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور، بۆ هه‌واڵ، رایگه‌یاند:"ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئوردنیش ده‌نێردرێت هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ توركیا ده‌چێت هیچ سوودێكی بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ نییه‌"، وتیشی:"ته‌نها له‌ یه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌توانرێت سوود له‌و هه‌نارده‌كردنه‌ بینرێت كه‌ كاتێك پاره‌ی پتیرۆدۆلار بدرێت به‌ هاوڵاتیان ئه‌گینا سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ ره‌وانه‌ی خه‌زێنه‌ی وڵات ده‌كرێته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ (هه‌واڵ)، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی زیاتر له‌ نه‌وتی كه‌ركوك زیادناكرێت به‌ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئوردن به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ی رابردووش له‌ ئێستادا هه‌مان بڕه‌ نه‌وتی پێشوتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 370هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" ئه‌و بڕِه‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرێت هاوشێوه‌ی ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵانی رابردوو عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ دواتریش به‌هۆی چه‌ند كێشه‌و گرفتێكه‌وه‌ ره‌وانه‌كردنه‌كه‌ راگیڕاوه‌و ئێستاش 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ئه‌كرێت له‌ ڕۆژێكدا".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد:"نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ ئه‌كرێت به‌راورد به‌ نرخه‌كانی بازار كه‌متره‌".

‌ 769 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:47:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved